هاتووچۆ لە بناری پاسور قەدەغەکرا

بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هاتووچۆ لە گوندنشینانی چەندی گوندی بناری پاسوری ئامەد قەدەغەکرا.

بەبڕیاری پارێزگاری سەر بە دەوڵەتی تورک لە ئامەد گوندی ئەسکار و هەرێمی نوان گوندەکانی سمەتاخ، گوهەرمی و نەدرەهوش وەک 'هەرێمی ئەمنی تایبەتیی کاتی' راگەیەندرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە تا ١٣ی تشرینی یەکەم چوونە ناوەوە و هاتنە دەرەوە لەو ناوچەیە لە رێگەی وەرگرتنی رێگەپێدانی فەرمییەوە دەبێت.