هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان زیندانی کرا

هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە قەیوم لە شوێنی دانراوە، لەلایەن دادگاوە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.

قڕکردنی سیاسی

هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان پاش ئەوەی قەیوم لە شوێنی دانرا، دەستبەسەر کرا، لە ٢٤ ی تشرینی دووەم بە مەرجی مانەوەی زۆرەملێی لە ماڵەوە ئازادکرا. بیرسەن ئەمڕۆش لە ماڵەکەی لە ناوچەی پێرتاگ دەستبەسەرکرا.

پاش دەستبەسەرکردنی بیرسەن ئۆرهان ڕەوانەی دادگای تونجەلی کرا و ئیفادەدانی لە داواکاری گشتی کۆتایی هات.

داواکاری گشتی بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاساکانی کۆبوونەوە و چالاکی ڕێپێوان" و "ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی ئەرک"، بە داوای زیندانی کردن بیرسەنی ڕەوانەی دادگا کرد.

دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی دا.