راگهیهنراوی ناوهندی راگهیاندن و چاپهمهنی ههپهگه بهم جۆرهیه:
" چالاكی هێزهكانمان له بهرامبهر دهوڵهتی توركی داگیركهر بێ پسانهوه بهردهوامه. به بۆنهی ساڵیادی شههیدبوونی سهما یوجه كه بووهته ناوی پێداگری لهسهر رێپێوان له سهر هێڵی رێبهر ئاپۆ و به چالاكی مێژوویی خۆی نیشان ئێمهیدا كه ژیانی به بێ رێبهرایهتی حهرامه، هێزهكانمان چالاكی بههێزیان ئهنجامدا. له چالاكی هێزهكانماندا ٢٥ سهربازی توركی داگیركهر سزادران كه هیكیان ئهفسهری باڵایه، داگیركهرێك برینداربووه و ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشی ئامارۆك و سیستمێكی كامێرای حهراری تێكشكێنراوه. سوپای تورك تونێلهكانی شهڕی ١٩ جار به تهقهمهنی و چهكی كیمیایی بۆردومان كردووه، گۆڕهپانهكانی بهرخودان ٩ جار به فڕۆكهی شهڕ و ٣٤ جار به ههلیكۆپتهر بۆردومان كراون.
زانیاری لەسەر هێرش و چالاکییەکان بەمجۆرەن:
لە هەرێمی خواکورک:
لە ١٤ی حوزەیراندا کاتژمێر ١٠:٣٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە شاخی کارکەریاندا. هێزەکانی یەژائاستارمان ئەو چالاکییەیان کرد و لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
لە هەرێمی ئاڤاشین:
لە ١٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٤٠ ئۆتۆمبێلێکی زریپۆشی ئامارۆکی داگیرکەران بە سابوتاژ کرایە ئامانج. ئەو ئۆتۆمبێلە زریپۆشە تێکشکێنرا، ٥ داگیرکەر لە ئۆتۆمبێلەکەدا سزادران.
لە هەرێمی زاپ:
لە ١٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٠:٣٠دا لە دوو هەلیکۆپتەری هێرشبەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر درا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون لە گۆڕەپانەکان دووربکەونەوە.
لە ١٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:١٠، ٠٩:٣٠ و ١٨:٣٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس ؛ە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهینیان دا. داگیرکەران کە زەبریان بەرکەوتبوو، ناچاربوون تا ئاستێک بکشێنەوە.
لە ١٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٠٠ و ١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠١:٥٠، ٠٣:٠٠ و ٠٥:٥٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەریاندا و ٤ داگیرکەر سزادران.
لە هەرێمی مەتینا
لە ١٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٠٠ هێزەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا و داگیرکەرێک کە ئەفسەری باڵابوو سزادرا.
لە ١٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:١٠ کامێرایەکی حەراری کە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم جێگیریان کردبوو بە نیشانشکێن لەناوبرا. کاتژمێر ٢٢:٤٥ بە نیشانشکێن لەداگیرکەران لەوێ درا و داگیرکەرێک سزادرا.
١٦ی حوزەیران داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی جودی جێگیربن و هێزەکانمان لەگەڵیان کەوتنە شەڕەوە. کاتژمێر ١٠:٤٠ بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەران لە شاخی شەهید کەنداڵ درا و ٣ داگیرکەر سزادران، کاتژمێر ١٣ڵ٤٥ بە تاکتیکی نیشانشکێن لە دوولاوە بە هەماهەنگی لە داگیرکەران کە دەیانویست لە شاخی شەهید شیلان جێگیر بن درا و ٢ داگیرکەر سزادران. کاتژمێر ١٧ڵ٤٠ بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەران درا کە دەیانویست لە شاخی شەهید چەکدار جێگیر بن و داگیرکەرێک سزادرا. کاتژمێر ٢٣:٣٠ بە چەکی سوک لە نزیکەوە لە داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید چەکدار درا، ٣ داگیرکەر سزا دران و داگیرکەرێکیش برینداربوو. داگیرکەرێکیش کە رووی کردبوو ناو دەشتاییەکان بە تاکتیکی نیشانشکێن سزادرا.
١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٤:٣٠ نیشانشکێنێکی نەیار لە شاخی شەهید چەکدار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دەستنیشانکرا و بە تاکتیکی نیشانسکێن سزادرا. کاتژمێر ٠٥:١٠ جارێکیتر بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشە داگیرکارییەکان
ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەک و تەقەمەنی کیمیایی ئەنجامیداون:؛
١٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:١٥ تا ١٢:٤٠ یونێلەکانی شەڕی شەهید عاکیف لە گۆڕەپانی بەرخودانی هەکاری ٦ جار بە تەقەمەنی بۆردومان کران.
١٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلی جارێک بە تەقەمەنی بۆردومان کران. کاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١٢:٠٠ لە بەردەم تونێلەکانی سەڕ ئاگر کررایەوە و ٤ جار گازی ژەهراوی بەکارهێنرا.
١٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٤:٠٠ و ١٦:٤٥ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی ببەرخودانی ئەشکەوتی برینداران ٢ جار، کاتژمێر ١٤:٣٠ تا ١٥:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر ٣ جار بۆردومان کران.
١٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ تونێلەکانی شەڕی شەهید هەورێ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین بە تەقەمەنی بۆردوومان کران.
١٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٣٠ تونێلەکانی شەڕی شەهید عاکیف لە گۆڕەپانی بەرخودانی هەکاری جارێک بە تەقەمەنی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە کاتیوشا، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فرۆکەی شەڕ:
١٧ و ١٧ی حوزەیران وەرخەلێ، چەمچۆ، رەنجبەرئاغا و گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا بە کاتیوشا بۆردومان کران.
١٦ و ١٧ی حوزەیران چەمچۆ، شاخی جودی، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کارکەر و داوێنی هەڵگورد لە هەرێمی خواکورک ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٥ و ١٦ی حوزەیران شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی هەکاری، وەرخەلێ، شەهید شاهین، کوڕەژارۆ و گۆڕەپانی بەرخودانی چیاڕەش ٣٤ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران".
هـ . ب