ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركه‌ر به رۆحی فیدایی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و درێژه به به‌رخودانی مێژوویی خۆیان ده‌ده‌ن. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان تاكتیكه‌كانی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ ئاوێتهدهكهن و به‌كاریان ده‌هێنن. له‌و چالاكیانه‌ی هێزه‌كانماندا ٩ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون، سه‌نگه‌رێك و تێلسكۆپێك تێك‌شكێنران. گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر و حه‌فاره‌یه‌كی زریپۆش وه‌شێنراوه.
سوپای توركی داگیركه‌ر ناتوانێت به‌رخودانی هێزه‌كانمان تێكبشكێنێت و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ١٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ١٠ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١١ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا و تانك بۆردومان كردووه.
زانیاری له‌سه‌ر شه‌ڕ و چالاكیهكان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ١٧:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید شاهانیاندا. له لێدانی به‌هێزی هێزه‌كانماندا سه‌نگه‌رێك روخێنرا و ٢ داگیركه‌ریش سزادران.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ٢٣:٠٠ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ویستیان گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بۆردومان بكه‌ن. هێزه‌كانمان به به‌هێزی له ههلیكۆپتهرهكانیاندا. له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانماندا گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا و هه‌لیكۆپته‌ر ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ١٢:٣٠ داگیركه‌ران ویستیان تێسكۆپێك له تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران جێگیر بكه‌ن. هێزه‌كانمان به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا. له چالاكییه‌كه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا و تێلسكۆپهكهش تێكشكێنرا. دوای چالاكیه‌كه حه‌فاره‌یه‌كی زریپۆش ویستی به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بچێت، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له حهفارهكهیاندا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ٠٨:٤٥ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ٠٩:٥٥ هێزه‌كانمان كاتێك داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی بچن به تاكتیكی سابوتاژ له‌وانیاندا. له‌و چالاكیهدا ٣ داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ر برینداربوون.
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ١٢:٠٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ده‌سوڕانه‌وه، بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان و دوو داگیركه‌ر سزادران.
له ١٩ی تهمموز كاتژمێر ٠٦:٣٠ و ٠٧:٣٠ هێزه‌كانمان به نارنجۆك و چه‌كی سوك ده‌ستوه‌ردانیان له‌و داگیركرهانهكرد كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی پێشڕه‌وی بكه‌ن. به‌هۆی لێدانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان داگیركه‌ران هه‌نگاوێك كشانه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ١٩ی تهمموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ٣ دار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد. ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی بهركاهێنراون، ده‌ستنیشان كراوه كه دوكه‌ڵێكی زۆر ره‌ش دروست ده‌كات و قورگ و چاو ده‌سوتێنێته‌وه.
له ١٩ی تهمموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ و كاركه‌ر ٥ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له ١٩ی تهمموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی بریندارانیش ٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی و ٢ جاریش به بۆمبی فسفۆر بۆردومان كرا. ئه‌وه ده‌ستنیشان كرا كه بۆنی مادده كیمیاییه‌كان كه به‌كارهێنراوه تونده و ره‌نگه‌كه‌ی له نێوان زه‌رد و سه‌وزدایه و كاتێك ئاوی به‌رده‌كه‌وێت كارلێك ده‌كات و زیان به له‌شی مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، تانك، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ١٩ی تهمموز به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی هه‌كاری درۆن سوڕایه‌وه.
له‌١٩ی تهمموز گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید حه‌قی له خواكورك و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، ساجا، سیدا و چه‌مچۆ ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٩ی تهمموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌ككاری، شاخی جودی و چه‌مچۆ ١١ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ١٩ و ٢٠ ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی هه‌كاری به ده‌یان جار به تانك و به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه بۆردومان كران".
هـ . ب