ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی شه‌ڕه‌وه ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له چالاكییه‌كانی سڵاوكردن له جه‌ژنی ژیانه‌وه كه به رۆحی هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخ ده‌یكه‌ن، گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. له‌چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر خرایه‌خواره‌وه، زرێپۆشێك تێكشكێنرا. له‌و چالاكیانه‌دا ١٠ داگیركه‌ر سزادران، ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. هاوكات گورز له حه‌فاره‌یه‌ك، هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی و درۆنێك وه‌شێنرا.
سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌رامبه‌ر چالاكییه‌كان كه به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌نجام ده‌درێن، بێ چاره ماوه‌ته‌وه و درێژه به تاوانه‌كانی جه‌نگ ده‌دات. له‌و چوارچێوه‌دا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٤٢ جار به چه‌كی كیمیایی و ئه‌تۆمی تاكتیكی، ١٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٥ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن، تانك و چه‌كی قورس بۆردومان كراون.
زانیاری له سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٢ی ئاب ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سوپای توركی داگیركه‌ر كاتێك له نێوان شاخی مه‌یمون و شاخی سینهكی شڕنه‌خدا به‌ڕێوه‌بوو، تیمه‌كانی یهژهئاستارمان به سابوتاژ له‌و ئۆتۆمبێلهیاندا. له‌و چالاكیهدا ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه تێشكا، ٨ داگیركه‌ر كه له ناو ئۆتۆمبێلهكهدابوون سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون.
ئێمه له راگه‌یه‌نراوی ٤ی ئابدا باسیمان له‌وه‌كردبوو كه هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر كاتێك ویستبووی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم بۆردومان بكات، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان له ههلیكۆپتهرهكهیاندا. تیمه‌كانمان جه‌ختیان كرده‌وه كه هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كه‌ی جۆری ئاتاك دوای ئه‌و گورزه، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له ٤ی ئابدا تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به چه‌كی قورس له قه‌ره‌قۆڵی سوپای توركی داگیركه‌ر له كانی ماسی باشوری كوردستانیاندا.
له ٤ی ئاب كاتژمێر ١٧:٠٠ هێزه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودیاندا و له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٤ی ئاب له كاتژمێر ١٨:٠٥ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به چه‌كی قورس سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم بده‌ن، هێزه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٤ی ئاب به شه‌و هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی ویستی سه‌رباز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی دابه‌زێنێت، هێزه‌كانمان له‌و ههلیكۆپتهرهیاندا و هه‌لیكۆپته‌ر نه‌یتوانی بنیشێته‌وه و ناچار بوو له گۆڕه‌پانه‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
رۆژی ٤ی ئاب كاتژمێر ١٠:٥٥ ئۆتۆمبێلێكی حه‌فاره كه ویستی تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ بڕوخێنێت، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس گورزی لێدرا. دوای چالاكیه‌كه داگیركه‌ران ناچاربوون هێرشه‌كانیان رابگرن.
رۆژی ٤ی ئاب كاتژمێر ١٧:١٥ درۆنێكی سیخوڕی كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ده‌سوڕایه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گورزی لێدرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
رۆژی ٤ی ئاب كاتژمێر ١٨:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چهمچۆیان دا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كه به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامیانداون:
له ٤ی ئابدا سوپای توركی داگیركه‌ر به نارنجۆك و ٣ جاریش به چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودیان بۆردومان كرد.
له ٤ی ئاب تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٣٠ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٤ی ئاب تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ٦ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٤ی ئاب سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ٣ جار به چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٤ی ئابدا به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
له ٤ی ئاب گۆڕه‌پانی شاخی زه‌نگلی سه‌ر به گاره و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و سیدا ١٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٤ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و كوڕه‌ژارۆ ١٥جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٤ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و ئه‌شكه‌وتی برینداران به چه‌كی قورس، كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كران".
هـ . ب