هه‌په‌گه: هێرشه ئاسمانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وامن
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی مه‌تینا، گاره، زاپ و خواكوركی كردووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی مه‌تینا، گاره، زاپ و خواكوركی كردووه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشه به‌رفراوانه ئاسمانیه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا درێژه پێده‌دات. له‌و هێرشانه‌دا داگیركه‌ران هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه. زانیاری به‌رفراوان له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه به‌م جۆره‌ن:
له نێوان ١١ و ١٨ شوباتدا شاخی هه‌كاری و ده‌وروبه‌ری كه كه‌وتووه‌ته هه‌رێمی مه‌تینا ٧ جار له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆردومان كراون.
١٥ و ١٦ و ١٧ ی شوبات گۆڕه‌پانه‌كانی چه‌مچۆ و سیدای هه‌رێمی زاپ ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بۆردومان كراون.
١٨ی شوبات له كاتژمێر ١٢:٣٠دا گۆڕه‌پانه‌كانی دۆڵی شێرانێ و كافیا له هه‌رێمی گاره ٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بۆردومان كران.
١٩ی شوبات كاتژمێر ١٠:٠٠ شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی له هه‌رێمی زاپ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر دوو جار بۆردومان كران.
١٩ و ٢٠ی شوبات له نیوه‌ڕۆدا ده‌وروبه‌ری ئاوی لۆلان له هه‌رێمی خواكورك ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بۆردومان كرا.
١٩ی شوبات شاخی ئۆرتێ له هه‌رێمی مه‌تینا به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بۆردومان كرا.
١٩ی شوبات كاتژمێر له نێوان ١٠:٠٠-١٠:١٥ له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ له هه‌رێمی ئاڤاشین ٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بۆردومان كرا".
هـ . ب