هەڵکوتانە سەر ئاهەنگ لە ئامەد: بە لایەنی کەمەوە ٧ کەس دەستگیکران

لە ناوچەی پیرانی ئامەد بە پاساوی ئەوەی بە گۆرانی کوردییەوە ئاهەنگییان گێڕاوە بەلایەنی کەمەوە ٧ کەس دەستگیرکران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیرانی ئامەد، سوپای تورک هەڵیانکوتاوە سەر چەندین ماڵدا.

بە پاساوی ئەوەی بە گۆرانی کوردییەوە ئاهەنگییان گێڕاوە، بەلایەنی کەمەوە ٧ کەس دەستگیراوون و براونەتە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ناوچەکە.

لەم چەند هەفتەیەیی کۆتاییدا چەندین کەس بە هۆکاری گێڕانی ئاهەنگ بە گۆرانی کوردییەوە دەستگیرکراون. هەروەها ئاماژە ڕێنەمایەکانی پەڕینەوەی سەر ڕێگاکانی هاتوچۆ کە بە کوردی نوسراون لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕەشدەکرێنەوە.