هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەریش برینداربوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ، خواکورک و مەتینا، لە ئەنجامی چالاکی گەریلادا لانیکەم ٥ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزادراون، ٣ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ، خواکورک و مەتینا، لە ئەنجامی چالاکی گەریلادا لانیکەم ٥ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزادراون، ٣ی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، کە هێزەکانی گەریلا لە رۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا لە دژی داگیرکەران چالاکی بەهێزیان ئەنجامداوە. لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تائێستاش تەقەمەنی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی لە گۆڕەپانەکانی گەریلا بەکاردەهێنێت و لەئاسمان و زەویەوە بە دەیان جار بۆردومانی ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە هاتووە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.
٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە رێبازی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.
لە هەڕێمی خواکورک؛
٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان بە چەکی کەسی دەستوەردان بەرامبەر بەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە دەیانەویست لە تونێلەکانی شەڕ نزیک ببنەوە.
٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان بە چەکی کەسی دەستوەردان بەرامبەر بەو داگیرکەرانە ئەنجام درا کە دەیانەویست لە تونێلەکانی شەڕ نزیک ببنەوە. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران ناچارکران تا ئاستێک بکشێنەوە.
٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان بە چەکی کەسی دەستوەردان بەرامبەر بەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە دەیانویست لە تونێلەکانی ئێمە نزیک ببنەوە. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران تا ئاستێک کشانەوە.
٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:١٥ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان بە رێبازی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێکی داگیرکەر سزادرا و داگیرکەرێکیش برینداربوو.
٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان بە چەکی کەسی لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا تەقەمەنی قەدەغە لە تونێلەکانی شەڕی ئێمە بچێنن. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی هێزەکانی یەژاستارماندا داگیرکەرێک برینداربوو.
٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٥ و ٠٦:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەی هێزەکانی یەژاستارماندا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش برینداربوو.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێ بە چەکی سوک لە داگیرکەران درا، کە هەوڵیان دەدا لە تونێلەکانی شەڕ نزیک ببنەوە. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. دوای چالاکییەکە داگیرکەران ناچار بوون تا ئاستێک بکشێنەوە.
٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک دەتسوەردان بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان ئەنجامدرا و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێندرا. هەلیکۆپتەرەکە کە گورزی بەرکەوتبوو ناچاربوو لە گۆڕەپانەکە دووربکەوێتەوە.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛
٢٧ و ٢٨ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
٢٧ و ٢٨ی تشرینی یەکەم لە هەڕێمی خواکورک تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان جارێک بە چەکی کیمیایی و ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٢٧ و٢٨ی تشرینی یەکەم لە هەڕێمی قەندیل گۆڕەپانی گوندی سلێ یەک جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەربزن، شەهید شەریف، کەندەکۆڵا، لۆلان، قەلە ١٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی یەکماڵ، ئەرگەنە ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بێشیلی، دەرگەلێ، سەرێ مەتینا ٦ جار، لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٩ جار؛ بە گشتی ٣٦ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەر بۆردومان کراون.
٢٧ و ٢٨ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی شەکیف، شەهید شەریف ٦ جار، لە هەرێمی سەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم ١٦ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بێشیلی و دەرگەلێ ١٥ جار، بە گشتیی ٣٧ جار ئەو شوێنانە بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کراون".