هەپەگە: بوونە مەشغەڵی ڕێگەی سەرکەوتن

هەپەگە یادی ٤گەریلای کردەوە کە ساڵی ٢٠١٨ لە قەندیل شەهیدبوون و وتی، : هاوڕێیانی ئێمە ئارگەش، بۆتان، چیاگەر و سیپان بە شەهیدبوونی خۆیان بوونە مەشغەڵی ڕێگەی سەرکەوتنی گەلەکەمان."

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

" ٢٢ی ئاداری ٢٠١٨ لە هەرێمی قەندیل لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک هاوڕێیانی ئێمە ئارگەش، بۆتان، چیاگەر و سیپان شەهید بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی قڕکەری خۆی بۆسەر کوردان لە ساڵی ٢٠١٥وە چڕتر کردووەتەوە، لە ٢٠١٨ گەیشتە ئاستێکی هەرە بەرز. زهنیەتی پیلانگێڕکە لەهەر دەڤەرێکی کوردستان هێرش دەکاتە سەر دەسکەوتەکانی  گەلەکەمان، بەم هێرشانە دەخوازێت ئیرادەی گەلی ئێمە بشکێنێت و تەسلیمی بکات. بەڵام گەلی وڵاتپارێزی ئێمە بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان پەکەکە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرخۆدانی کرد و هەموو هێرشی داگیرکەرانیان پووچەڵکردوە. دەوڵەتی تورک کەلەهەمبەر ئەم بەرخۆدانیە بە پێشەنگایەتی پەکەک لە لێوارەی هەڵوەشاندنەوەدایە، بۆ شاردنەوەی شکەستەکانی و بۆئەوەی سیاسەتی فاشیستی خۆی بسەپێنێت بەسەر گەلی تورکیا،  شەڕی تایبەتی دەستپێکردووە. لە چوارچێوەی سیاسەتی شەڕی تایبەتدا، هەرجارەو تەمەنێک بۆ پارتەکەمان دیاری دەکات، بەڵام بەم سیاسەتە دەخوازێت تەمەنی دەسەڵاتداری خۆی درێژبکاتەوە. ئەوەی کە دەوڵەتی تورکی قڕکەری خستەناو هەڵدێری بێچارەیی و تێکچوون، بێگوومان بەرخۆدانی مێژوویی هەڤالانی شەهید بوون. منداڵانی هێژای کوردستان کە سڵ لە هیچ شتێک ناکەن، بە بەرخۆدانی خۆیان دوژمن تێک دەشکێنن و بە خێرایی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێین. هاوڕێیانی ئێمە ئارگەش، چیاگەر، بۆتان و سیپان لەساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمی قەندیل لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهید بوون، بەشەهید بوونی خۆیان بوونە مەشغەڵی ڕێگەی سەرکەوتنی گەلەکەمان.

 

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە:

ناسناو: سیپان چیراڤ

ناو و پاشناو:حەسەن دامار

شوێنی لەدایک بوون: سێرت

ناوی دایک/باوک: تایبەت/ عەبدول جەلیل

شوێن و کاتی شەهید بوون: قەندیل/٢٢ی ئادای ٢٠١٨

ناسناو: ئارگەش شۆرش

ناو و پاشناو: حسێن کامکار

شوێنی لەدایک بوون: مەهاباد

ناوی دایک/باوک: هاجەر/ خدر

شوێن و کاتی شەهید بوون: قەندیل/٢٢ی ئادای ٢٠١٨

ناسناو: بۆتان ئامەد

ناو و پاشناو: ئەحمەد گەزەر

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک/باوک:ئایفەر/ حاجی

شوێن و کاتی شەهید بوون: قەندیل/٢٢ی ئادای ٢٠١٨

ناسناو: جیاگەر لیجە

ناو و پاشناو: مووراد ئیشک

شوێنی لەدایک بوون:ئامەد

ناوی دایک/باوک:ڤەسیبە 'حاتب

شوێن و کاتی شەهید بوون: قەندیل/٢٢ی ئادای ٢٠١٨

 

'هاوڕێ ئارگەش بە ژیانی خۆی بووە شۆڕشگێڕێکی نموونەیی'

هاورێ ئارگەش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو، کە لە شارەکەی قازی محەمەد و هەڤالانی لە مەیدانی چوارچڕا سروودی ئازادی خوێندەوە. هاورێ ئارگەش بە چاندێکی پاقژ و مێژوویی گەورە بوو. بە زیرەکی و پەروەردەی وڵاتپاریزی بنەماڵەکەی بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی بوو. لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری کارووخەباتی گەنجان بوو. لەوکاتەدا لەلایەن رژیمی ئێرانەوە  چەندین جار دەستگیرکرا، ئەشکەنجەکرا. هاوڕێ ئارگەش ئیرادەیەکی مەزنی نیشاندا و لە ئامانجەکانی پاشەکشێی نەکرد. هاوڕێ ئارگەش کە دیالکتیکی پێشکەوتنی پەکەکەی باش ناسیبوو ، بۆ بەجێ هێنانی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بڕیاریدا کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بێت. بەوتەی خۆی ، دوای ئەوەی کە بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بوو خۆی سەرلەنوێ دیتەوە و دوای ماوەیەکی کورت لە ناو ڕیزەکانی گەریلا تێکەڵاوی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. هاوڕێ ئارگەش کە واتایەکی بە نرخی بەخشییە هاوڕێیەتی پەکەکە، هەوڵی دا کە ئەم هاوڕێیەتیە لەهەموو قۆناغی ژیانی گەریلایەتیدا جێبەجێ بکات. یەکێک لە خەونەکانی ئەوەبوو کە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ دیموکراتیک، ئکۆلۆژیک و ئازادی پارێزی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا و جیهان بڵاو بکاتەوە، هەر بۆیە بووە شۆڕشگێڕێکی نموونەیی.

' هاوڕێ بۆتان هاوڕێکەی ماندوونەناس و دڵفراوان'

هاوڕێ بۆتان لەناوچەی باگلاری ئامەد لەناو بنەمالەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو و لەناو سەرهەڵدانی دژی دوژمندا گەورە بوو. وەک گەنجانی ئامەد هەموویان راستی دوژمنیان ناسیوە و لەکاتی هەرە دژواری تێکۆشاندا، لە ناو هەلوومەرجێکدا کە دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات  بە سیاسەتی شەڕی تایبەت گەنجی کورد بشکێنێت، ئیرادەیەکی بەهێزی نیشاندا و بەشداری ناوڕیزی تێکۆشانی گەریلا بوو. بە بەشداری لەناو ڕیزەکانی گەریلا بینی کە چیا واری ئەوە و بە جۆش و ورەوە بەشداری شۆرش بوو. هاوڕێ بۆتان بە پەروەردەی خۆی لەناو پارتیدا هەموو مەترسییەکانی هێرشی مودرنیتەی کاپیتالیستی لەسەرخۆی دوور کردەوە. بە دوور کەوتنەوە لە سیستەمی دەوڵەت هێدی هێدی جەوهەری خۆی ناسی. بە کەسایەتی خۆی بە رەنج و دڵفراوانی و بە ئازایەتی سەربازی خۆی بووە نموونە بۆ هاورێیانی.

' هاوڕێ چیاگەر پارێزوانێکی بەهێزی فەلسەفەی ئاپۆ بوو'

هاوڕێ چیاگەر لە لیجەی ئامەد لەدایک بوو کە لە مێژووی پەکەکەدا خاوەن پێگەیەکی گرینگە و بە سەدان شەهیدی خۆی بووەتە قیبلەگای وڵاتپاری. هاورێ چیاگەر بە هۆی ناسنامەی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەی هەر لەمندالیەوە تەڤگەری ئازادی ناسی و دوای خەبات لە تەڤگەری گەنجان لەلایەن دەوڵەتی تورک دەستگیرکرا. هاوڕێ چیاگەر ١١ساڵ لە زیندانەکانی تورکیا مایەوە سەرەڕای هەموو گووشار و ئەشکەنجە لە چاندی بەرخۆدانی زیندانەکان کە لە مەزلووم، کەماڵ و خەیری وەریگرتووە، بەبڕیاردارییەوە بەردەوامی کردووە. سیاسەتی شەڕی تایبەت لەسەر هاورێ چیاگەر کاریگەری نەکرد و دوای ئازادی لەزیندان بەرەو چیاکانی کوردستان هات. هاوڕێ چیاگەر ئەوەی خستەڕوو کە دوای هاتنی بۆچیا ئاستی هزر و تێگەیشتنی لە ئایدۆلۆژی پەکەکە بەهێزتر کردبوو و بووە یەکێک لە پارێزەرانی  بەهێزی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ.

' هاورێ سیپان لە هەر بواریکی خەباتدا سەرکەوتنی کردبووە بنگە'

هاوڕێ سیپان بە هۆی سووتاندنی گوندەکان لە ساڵی ١٩٩٠ بەرەو شارەگەورەکانی تورکا کۆچیان کرد و لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە بۆتان لەدایک بوو. سەرەرای ئەوەی کە دوور لە کوردستان مەزن بووە بەڵام لە چاندی بۆتان دانەبڕاوە و دژی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی دوژمن وەستاوەتەوە.  هاورێ سیپان بۆ ئەوەی دژبە سیاسەتی قڕێژی داگیرکەرانی کوردستان بوەستێتەوە بەرەو چیا ئازادەکانی کوردستان بەرێکەوت و هاتە ناو ڕیزی گەریلا. لە کاتی بەشداربوونی لە ماوەیەکی کورتدا تێکەڵی ژیانی گەریلایەتی بوو،. هاوڕێ سیپان جۆشی ژیانی لەگەل گەریلایەتی و چیاکان و هێزی گەنجیەتیدا کردە یەک  و لەهەموو بوارەکانی خەباتدا سەرکەوتنی کردبووە بنگە.

ئێمە سەرەتا سەرخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاورێیانی شەهیدمان و گەلی کوردستان دەکەین و سوێند دەخوین کە ئاواتەکانی شەهیدان بهێنینە دی."

ک-ش