هەپەگە: چاڤڕێ گەلهات شەهید بوو

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرد و دەڵێت: "بۆ سەرکەوتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، ڕەنجێکی مەزنی دا".

ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، بەم جۆرەیە:

"هاوڕێمان چاڤڕێ گەلهات ٤ ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بوو. هاوڕێمان چاڤڕێ، کە ژنێکی شۆڕشگێڕی بۆتان و عاشقی ئازادی بوو، لە ژیانی ٩ ساڵ شۆڕشگێڕییدا، بە هەڵوێستەکەی لەسەر هێڵی ئازادی ژن، بوو بە شەڕڤانێکی نموونەیی یەژاستار و جەنگاوەری پاژک.  هەموو ڕۆژێک باوەڕی خۆی بە سەرکەوتن مەزنتر دەکرد و خۆی پێش دەخست. بۆ سەرکەوتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، ڕەنجێکی مەزنی دا. هاوڕێمان چاڤڕێ، هاوڕێکانی خۆی زۆر خۆشدەویست، لە هەر شوێنێک بوایە سەرنجی ڕادەکێشا؛ بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و کەسایەتییەکەی خۆشەویستی و ڕێزی هەموو هاوڕێکانی بەدەستهێنا.

هاوڕێمان چاڤڕێ لە ئەنجامی ڕووداوێکدا چووە نێو کاروانی نەمرانەوە، ئەمەش زۆر غەمگینی کردین. وەک هاوڕێکانی ڕایدەگەیەنین، شوێنی خەون و ئامانجەکانی دەکەوین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێ چاوەڕێ و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین. زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێمان چاڤڕێ گەلهات، بەم جۆرەیە:

ناسناو: چاڤڕێ گەلهات

ناو و پاشناو: شیلان باکشی

شوێنی لەدایکبوون: شەرناخ

ناوی دایک-باوک: نازەنین – عوسمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/مەتینا