هەپەگە: داگیرکەرێک سزا درا و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێندرا

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاردا، سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر و ٧ سەنگەری داگیرکەران وەشێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا زانیاری لە بارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان ڕۆژانی ١٦و ١٧ی ئەم مانگە خستەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە ٢ سەنگەر وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٧ی ئەیلول، کاتژمێر ١٤:٥٠ و ١٥:٢٧ و ١٧:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە ٢ سەنگەر وەشێندرا.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٢٠:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج. داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج، کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکە جێگیر بن. گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:١٦، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، کە ھەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکە جێگیر بن. گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا.

لە ھەرێمی زاپ؛

١٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە ھەرێمی مەتینا؛

١٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، هێزەکانمان لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست. بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک گورز لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر وەشێندرا. ئەو هێلیکۆپتەرەی گورزی بەرکەوت ناچار بوو گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵێت. هەروەها ھیزەکانمان لە هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکیش ھاتنە دەست، کە دەیویست هێزەکانی لە گۆڕەپانەکە دابەزێنێت. ھەلیکۆپتەرەکەش بەبێ ئەوەی بتوانێت هێزەکانی جێگیر بکات، ناچار بوو گۆڕەپانەکە جێبهێڵێت.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٧ی ئەیلول، ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن