هەپەگە: لە خواکورک ٢٨ داگیرکەر سزا دران و ٤ گەریلا شەهید بوون

هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە چالاکییەکانی هێزکانی گەریلا لە خواکورک ٢٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران. هەپەگە ڕاشیگەیاند، ٤ گەریلا شەهید بوون.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە چالاکییەکانی هێزکانی گەریلا لە خواکورک ٢٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران. هەپەگە ڕاشیگەیاند، ٤ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی لە خواکورک بڵاوکردەوە و لەوبارەیەوە ئەم زانیارییانەی خستووەتەڕوو:

"هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورک بە ڕۆحی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس چالاکییەکی بەهێزیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا بە گشتی ٢٨ داگیرکەر سزا دران. هاوڕێیانمان ڕۆستەم، لەزگین، عەگید و دژوار شەهید بوون. زانیاری ورد دەربارەی چالاکییەکان بەم شێوەیەیە؛

ڕۆژی ١٤ی ئایار کاتژمێر ٠٠:٣٠ لە ناوچەی نێوان گوندەکانی لێلکان و دایلای سەر بە خواکورک، بە شێوازی تەقاندنەوە و سابوتاژ چالاکی لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلی جۆری ڕیۆی داگیرکەران بەتەواوی تێکشکێنرا و ١٤ داگیرکەری ناو ئۆتۆمبێلەکەش سزادران.

شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی ئایار و لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ لە شاخی لێلکان-ی هەرێمی خواکورک چالاکییەکی هەماهەنگی گەریلایی لە دژی داگیرکران ئەنجامدرا. هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە چوونە سەر هێزەکانی دوژمن. لە ماوەیەکی کورتدا وەک بروسکە هەموو سەنگەرەکانی داگیرکەرانی سەر شاخەکە تێکشکێنرا و هێزەکانمان بەبێ زیان شاخەکەیان بە تەواوی گرت. هێزەکانمان لەوێ چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر. لە کاتی کشانەوەکەدا شەڕ لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەرانی دەوروبەری گوندی هەرکار ڕوویدا و تا بەیانی شەڕەکە بەردەوام بوو. لەم شەڕەدا دوو داگیرکەری تر سزادران. هەروەها هەڤاڵانمان ڕۆستەم، لەزگین، عەگید و دژوار، کە قارەمانانە هێرشیان کردە سەر دوژمن، بەم داهێنان و ئافرێنەریی تاکتیکی لە ماوەیەکی کورتدا ئامانجەکانی دوژمنیان گرت و لەو چالاکییەدا ١٤ داگیرکەریان سزادا و قارەمانانە شەهید بوون.

زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدان

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:

نازناو: ڕۆستەم قەندیل

ناو و پاشناو: دانش پەرویزی

شوێنی لەدایکبوون: کامیاران

ناوی دایک و باوک: ژیلا - ئەسەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ / خواکورک

*****

نازناو: لەزگین باوەڕ

ناو و پاشناو: باوەڕ ناس

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: سەدەف - عومەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ / خواکورک

*******

نازناو: عەگید ڕۆژهەڵات

ناو و پاشناو: کاوە ئیسماعیلی

شوێنی لەدایکبوون: ورمێ

ناوی دایک و باوک: خەدیجە - شەمسەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ / خواکورک

********

نازناو: دژوار ئەرتوشی

ناو و پاشناو: نوروڵا گوڵ

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: حومەیرا - نەزیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ / خواکورک

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵانمان ڕوستەم، لەزگین، عەگید و دژوار دەکەین، کە لە خواکورک داستانی قارەمانی و بەرەنگارییان تۆمار کرد، سەرەخۆشی لە گەل کوردستان و هەموو ئازادیخوازانیش دەکەین".

ژ.ت