هەپەگە یادی فەرماندە فیداییەکانی ئامەدی کردەوە
لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، هەپەگە یادی ٣ گەریلای فیدایی لە ناوچەى ئامەدی باکووری کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین یاد و بیریان بکەینە هۆکاری گەورەکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان".
لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، هەپەگە یادی ٣ گەریلای فیدایی لە ناوچەى ئامەدی باکووری کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین یاد و بیریان بکەینە هۆکاری گەورەکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە دەربارەی ٣ گەریلای شەهید ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ لە ناوچەی شەهیدی سەرخۆبوون لە ئامەد، لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا فەرماندە هێژا و بەهادارەکانمان نومان، ئەرهان و دەلیل شەهید بوون.
ئەم فەرماندە فیدایانەمان ساڵانێکی زۆر لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان دا خەباتیان کردووە، بە ژیانیان هەڤاڵێتی دڵسۆزانەیان بۆ ئازادیی گەلەکەمان تێدەکۆشان و بەوەش بوونە ئەو بەهایانە، کە دەبێت ئێمە و هەڤاڵان و گەلەکەمان ئەوان بە نموونە بزانین.
ئێمە وەک هەڤاڵەکانیان ڕایدەگەیەنین، ئێمە بە سوودوەرگرتن لە تێکۆشانیان لەگەڵ ئەوان دا ژیاوین و پێکەوە لە دژی داگیرکاری شەڕمان کردووە، بۆیە ئێمە بەڵێن دەدەین یاد و بیری ئەوان دەکەینە هۆکارێک بۆ بەهێزترکردنی تێکۆشان و هەمیشە یادیان بە بەرزی و بە زیندویی ڕادەگرین.
لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادی فەرماندە فیداییەکانمان نومان، ئەرهان و دەلیل دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژا و ئازیان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: نومان باتمان
ناو و پاشناو: هێژار چەلیک
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: نەفیسە - محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ / ئامەد
****
نازناو: ئەرهان دۆغان
ناو و پاشناو: ئیسحاق ئۆزچاکتوو
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبول
ناوی دایک و باوک: میاسەر - حوسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ / ئامەد
*
****
نازناو: دەلیل سیپان
ناو و پاشناو: قادر کایا
شوێنی لەدایکبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: فەریزمەلەک - سەعید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تەمووزی ٢٠١٩ / ئامەد
ژ.ت