هەپەگە یادی شەهیدانی ناوچەی هەرەکۆلی کردەوە
هەپەگە یادی هەر یەک لە شەهیدان دەنیز پیر، هێڤیدار ئەریش، کەدکار باگۆک و مەحسوم وەڵاتی کردەوە کە لە ٢٨ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە ناوچەی هەرەکۆل شەهید بوون.
هەپەگە یادی هەر یەک لە شەهیدان دەنیز پیر، هێڤیدار ئەریش، کەدکار باگۆک و مەحسوم وەڵاتی کردەوە کە لە ٢٨ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە ناوچەی هەرەکۆل شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە رایگەیاند:
"لە بەرواری ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی شەهید زیلان، بناری هەرەکۆل و دەربەندی دۆغانی سەر بە هەرێمی هەرەکۆلی بە خەستی بوردومان کرد، یەکە سەربازیەکانی خۆی لەوێ جێگیر کرد و دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. لە ئەنجامی بوردومانە و شەڕ و پیکدادانێکی قوڕسدا هەر یەک لە هەڤاڵانمان دەنیز، هێڤیدار، کارکەر، مەحسوم و زنار شەهید بوون.
ناسنامەی چوار لە هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەی خوارەوەیە و ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان زناریش دواتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت:
نازناو: دەنیز پیر
ناوی تەواو: ئایشە تورگوت
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و ناوی باوک: لوتفیە - ئەدیب
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: هەرەکۆل – ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠
***
نازناو: هێڤیدار ئەریش
ناوی تەواو: رۆژدا حەمۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک و ناوی باوک: نائیلە - خەلیل
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: هەرەکۆل – ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠
***
نازناو: کەدکار باگۆک
ناوی تەواو: رۆژدا باکر
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە
ناوی دایک و ناوی باوک: رابیعە - نوسرەت
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: هەرەکۆل – ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠
***
نازناو: مەحسوم وڵات
ناوی تەواو: عەبدولا کۆچاک
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: مریەم – محمد عەلی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: هەرەکۆل – ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠
دەنیز لە تەمەنی منداڵیەوە پەکەکەی خۆش ویست
هاوڕێمان دەنیز لە ساڵی ١٩٩٩ لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا لە جۆلەمێرگ لەدایک بوو. بە هۆی بەشداری کەسوکاری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا، دەنیز لە تەمەنی منداڵیەوە پەکەکەی خۆش ویست. هاوڕێ دەنیز ماوەیەک لە ناو خەباتەکانی گەنجاندا کاری کرد و سەرەتا رێبەر ئاپۆ و کەسایەتیە پێشەنگەکانی شۆڕشی ناسی و ئەمەش کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروست کرد.
هاوڕێ دەنیز لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ لە کاتی هێرش و پرۆپاگەندەکانی دژی بزوتنەوەکەمان، بەشداری ناو ریزی گەریلاکاندا کرد. هاوڕێ دەنیز لەو رۆژەوەی بەشداری ناو بزوتنەوەکەمان بوو، لەسەر بنەمای ئایدۆلۆجیای رێبەری ئاپۆ بۆ ژنان، خۆی قوڵکردەوە و رۆژ بە رۆژ کە زیاتر رێبەر ئاپۆی ناسی، پەرەی بە توانا و کەسایەتی خۆی دەدا.
هاورێ دەنیز کە لە چەندین ناوچەی کوردستان تێکۆشا، گەورەترین هیوای ئەوە بوو کە لە دەرسیم گەریلایەتی بکات. بەڵام لەسەر پێویستی خەبات، زیاتر لە بۆتان مایەوە و وەکو ملیتانێکی پێشەنگ بەشداری لە خەباتی شۆڕشگێریدا کرد. هاوڕێ دەنیز بەو تێکۆشانەی لە بۆتان کردی، بوو بە یەکێک لە ژنانی پێشەنگی بۆتان.
هاوڕێ هێڤیدار لە بۆتان بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد
هاوڕێ هێڤیدار لە کۆبانێ کە وەکو 'شاری ژنان' دەناسرێتەوە، لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. بە هۆی ئەوەی خانەوادەکەی وڵاتپارێز بوو، لە تەمەنی منداڵیەوە بزوتنەوەی ئازادی کوردستانی ناسی. لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاواش زیاتر بە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئاشنا بوو و دواجار بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.
یەکێک لە هیوا گەورەکانی هاوڕێ هێڤیدار ئەوە بوو کە وەکو گەریلایەکی ژنی کۆبانێ، لەگەڵ گەلی وڵاتپارێزی باکوری کوردستان ببێت بە یەک و لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی بە تواناکانی خۆیدا و هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی جێبەجێ کرد.
هاوڕێ کارکەر یەکێک بوو لەو کەسانەی لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکردن قوبانیەکی زۆریدا
هاوڕێ کارکەر کە خەڵکی شاری مێردینە، لە ناو خێزانێکی خۆڕاگر و وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. هاوڕێ کارکەر یەکێک بوو لەو کەسانەی لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکردن قوبانیەکی زۆریدا، لەگەڵ ئەوەی لە شارە گەورەکانی تورکیا گەورە بوو، بەڵام وازی لە کلتوری خۆڕاگیری و هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر ئازادی کورد نەهێنا. هاورێ کارکەر یەکێک بوو لەو کەسانەی لە چەندین ناوچەی جیاوازی کوردستان چەندین ئەرکی جێبەجێ کرد و بۆ ئەوەی لە بەرەکانی خۆڕاگری باکوری کوردستان جێ بگرێت، رەنجێکی زۆریدا. هاوڕمان کارکەر لە ناو کاروانی شۆڕشدا سات بە سات بە خۆڕاگریەکەی و بە رەنجدەریەکەی، راستی ملیتانی فیدایی ئاپۆیی خستەڕوو و بوو بە سیمبول.
هاوڕێ مەحسوم سەرچاوەی خاکیبوون و رەنج و مۆڕال بوو
هاوڕێ مەحسوم لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی شاری سێرت لەدایک بوو. هاوڕێ مەحسوم لە ناو کلتور و خۆڕاگری بۆتاندا گەورە بوو و گەیشتە ئەو بڕوایەی کە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بە خۆڕاگری گەریلاکان دەگات بە سەرکەوتن، بۆیە چووە ریزی گەریلاکانەوە. هاورێ مەحسوم لە ناو هاوڕێکانیدا هەمیشە سەرچاوەی خاکیبوون، رەنج و مۆڕال بوو. هاوڕێ مەحسوم لە چەندین ناوچەی جیاواز گەریلایەتی کرد و هەمیشە ئەرکەکانی خۆی بە سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد و قسە و کردەوەکانی یەک بوون. شێوازی کەسایەتی ملیتانی ئاپۆیی هاوڕێ مەحسوم، دەبێت بە رێنوێنی بۆ تێکۆشانمان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن.
سەرەخۆشیمان بە تایبەت ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان و گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە هیوا و ئاواتی هاوڕێکانمان لە تێکۆشاندا بەرجەستە دەبن."
ز.ش