جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی تیمە تایبەتەکان چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی شەهید چیاگەری بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئامەد، ١١ی ئازار لەدژی پۆلیسی تیمی تایبەت چالاکی بۆمبەییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی تیمی شەهید چیاگەری بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"جەنگاوەرانی شەهید چیاگەری هەبەدەهە، شەوی ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ناوچەی سوری ئامەد، لە کۆڵانی مەلیک ئەحمەد، لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی جۆری ئۆڕال و ئۆتۆمبێڵێکی رەنجەری پۆلیسی تیمی تایبەت، بە ٣ بۆمبی دەستی چالاکیان ئەنجامدا. جەنگاوەرەکانمان دوای چالاکیەکە گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای چالاکیەکە بە ٤ ئامبولانس پۆلیسە بریندارەکانیان گواستەوە کە برینی یەکێکیان سەختە.

ف.ق