خەڵاتی 'ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی' پێشکەشی ئەمینە شەنیاشار کرا
ئەمینە شەنیاشار کە خەڵاتی 'ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی' لەلایەن ژوری پزیشکانی ئامەدەوە پێبەخشرا وتی، " دەست لە تێکۆشان هەڵناگرم."
ئەمینە شەنیاشار کە خەڵاتی 'ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی' لەلایەن ژوری پزیشکانی ئامەدەوە پێبەخشرا وتی، " دەست لە تێکۆشان هەڵناگرم."
ژوری پزیشکانی ئامەد، هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە خەڵاتی 'ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی' ئەمساڵ پێشکەش بە ئەمینە شەنیاشار دەکەن کە لە ١٤ی حوزویرانی ٢٠١٨دا لە پرسوسی روحا هاوسەر و دوو کوڕێ لەلایەن خزم و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کۆمەڵکوژکران و کوڕێکێشی دەستگیرکرا و بەو هۆیەوە لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە ئەویش لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لە بەردەم دادگای روحا ساڵێکە دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە.
ژوری پزیشکان بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتەکە لە هۆتێلێکی یەنیشەهیری ئامەد مەراسیمێکی ئەنجامدا. شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورک لە رێگەی (زۆم)ەوە بەشداری کرد. هەروەها خالس یەرلیکایا ئەندامی دەستەی ناوەندی ژوری پزیشکان، ئەندامانی ژوری پزیشکانی هەرێمەکە، هیدایەت ئەناک پارێزەری خانەوادەی شەنیاشار، نەجات ئیپەکیوز پەرلەمانتاری هەدەپەی ئێلح، ڕێکخستنی هەدەپەی ئامەد، ڕێکخستنی جەهەپەی ئامەد، ڕێکخستنی تیپی ئامەد، دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی ڕێکخستنە جیاوازەکانی مەدەنی بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.
دوای قسەکان، پەیامی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانی ئەدرنەدایە و پەیامی سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد کە لە زیندانی ئەدرنەدایە خوێندرانەوە.
دواتر بەڵگەفیلمێک لەبارەی بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای روحا پیشاندرا. دواتر مەحمود ئورتاکایا ئەندامی دەستەی شکۆی باڵای یەکێتی پزیشکانی تورکیا، خەڵاتی ' ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی' پێشکەش بە ئەمینە شەنیاشار کرد.
شەنیاشار رایگەیاند، خانەوادەی یڵدز خانەوادەیەکی تاریکە و دەست لە تێکۆشانیان بۆ دادپەروەری هەڵناگرن.
دوای پێشکەشکردنی خەڵاتەکە مەراسیم کۆتایی هات.
ف.ق