'خاوەندارێتی لە ڕێپێوانی ئازادی بکەین'

دایکان کە لە ئامەد لە ئێشکگری دادپەروەریدان وتیان: "خواستمان ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. ئامانجی ڕێپێوانی ئازادیش ، دادپەرەوەری، یەکسانی و مرۆڤانەیە. داوادەکەین هەموو کەسێک بەشداری لە ڕێپێوانەکە بکات".

ڕێپێوانی مەزنی ئازادی، کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. لە دوو قۆڵەوە دەستپێکردوە، قۆڵی قارس و وانی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ١٣ی شوباتدا دەگات ئامەد.

دایکان لە ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد، بۆ شکاندی گۆشەگیری ئاماژەیان بە گرنگی تێکۆشان و بەشداریکردن لە ڕێپێوانی مەزنی ئازادی کرد.

ئامانج لە ڕێپێوانەکە دادپەروەری، یەکسانی و مرۆڤایەتییە

مەریەم سۆیلۆ ئاماژەی بە گرنگی چالاکیەکرد و وتی: "من لە دەرەوە سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیان دەکەم. ئێمەش لە دەرەوە لە ئێشکگریداین، ئەوەی داوادەکەین ئاشتی و دادپەروەرییە. سیستەم خواستێتی دایکان بێ ڕۆڵ بکات، بەڵام چیتر ناتوانێت دایکان بێ ئیرادەبکات. ڕێپێوانی وان گەلێک گرنگە و ئامانجی ڕێپێوانەکە دادپەرەوەری، یەکسانی و مرۆڤانەیە. بۆیە داوامان بەشداریکردنی هەموو کەسێکە. گۆشەگیری تەنها لە زیندانەکان نیە، بەڵکو گۆشەگیری لەسەر هەموو گەلە، بۆیە هەتا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، لە چالاکی و تێکۆشان بەردەوام دەبین".

داوای ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەکەین

ئەندامی بەڕێوەبەری ئامەدی دەبەپە موشەهر ئولکەر کە لەگەڵ دیکانی ئێشکگری دادپەروەریدایە، ئاماژەی بەگرنگی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی کرد و وتی: "دایکان بە ڕۆژانە لە هەموو جێگەیەک لە ئێشکگریدان. داوای ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەکەین. ئەم چالاکیانە هەتابێت بەرفراوانتر دەبێت. ڕێپێوان ڕێپێوانی ئاشتیە و ئامانجی شکاندنی گۆشەگیریی و ئازادی بەڕێز ئۆجالانە".