خەڵکی مەخمور بە ڕێپێوانێک کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد

خەڵکی مەخمور بەبۆنەی ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژی پاریس لە ٩ی کانوونی دووەم کە ٣ ژنی شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، لەیلا شایلمەز، فیدان دۆغان شەهید کران، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بە بۆنەی ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژی پاریس لە ٩ی کانوونی دووەم ٣ ژنە شۆڕشگێڕی کورد سارا (ساکینە جانسز)، ڕۆژبین (لەیلا شایلمەز)، ڕوناهی (فیدان دۆغان) شەهید کران، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە بە بەشداری دانیشتوانی کەمپەکە لە بەردەم بینای بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێکرد، وێنەی ژنانی پێشەنگی تەڤگەری ئازادی هەڵگیرا و بێ پچڕان دروشمی 'ژن ژیان ئازادی سارا ڕۆژبین ڕوناهی'، 'بمرێت خیانەت' و 'شەهید نامرێت' بەرزکرایەوە. ڕێپێوانەکە تاوەکو بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامبوو. پێش ڕاگەیاندراوەکە بۆ تەواوی شەڕڤانانی ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێز گیرا. لە دوای ڕێزگرتنەکە هاوسەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی گەل نودەم یامان قسەی کرد.

نودەم یامان لە سەرەتایی قسەکانییدا شەڕڤانانی کۆمەڵکووژی ٩ی کانوونی دووەمی یادکردەوە و گوتی: "وەک گەلی کەمپی مەخمور کۆمەڵکووژی پاریسی ٩ی کانوونی دووەم لە دژی ٣ ژنە پێشەنگ شەرمەزار دەکەین. وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مێژووە هەتاوەکو ئەمڕۆ دەیەوێت بە قڕکردن و کۆمەڵکووژی گەلی کوردی لە ناوببات. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەم کۆمەڵکووژییانە ئیرادەی گەلی کورد لە ناوببات، بەڵام گەلی کورد هیچ کاتێک لە دژی هێرشەکان دەست لە تێکۆشانی خۆی هەڵناگرێت".

نودەم یامان لە درێژەی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە هەر ٣ ژنە شۆڕشگێڕەکە لە هێڵی ئازادی ژن و گەلی و کورد بوون و گوتی: "هەڤاڵ سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی پێشەنگی ژنانی تەڤگەری ئازادی بوون، لە ئەنجامی کۆمەڵکووژی ٩ی کانوونی دووەم شەهید بوون. هەڤاڵ سارا یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و بونیاتنەری تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد بوو. هەڤاڵ سارا هەموو ژیانی خۆی فیدای هێڵی ئازادی ژن و گەلی کورد کرد. وەک گەل و خوێندکارانی کەمپی مەخمور بە ڕەنج و تێکۆشانی هەڤاڵ سارا دەژین. هەڤاڵ ڕوناهی بۆ بەرەوپێشبردنی تەڤگەری گەنجان بە ساڵان و ڕەنج و تێکۆشانێکی مەزنی بەڕێوەبرد. هەڤاڵ ڕۆژبین لە ئەوروپا بۆ ناساندنی گەلی کورد و بۆ بەرەوپیشبردنی دیپلۆماسی گەلی کورد خەباتی بەهاداری بەڕێوەبرد".

نودەم یامان لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "وەک گەلی کورد تاوەکو دوای خاوەندارێتی لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر و لە میراتی شەهیدانمان بکەین و تێکۆشانمان بەفراوان بکەین".

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "بمرێت خیانەت"، "ژن ژیان ئازادی سارا ڕۆژبین ڕوناهی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرێت" کۆتایی هات.