شۆڕش ئالان فەرمانداری یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرە کە) بەبۆنەی ٩یەمین ساڵرۆژی شەهیدانی داڵاهو ئەوانی بەبیرهێنایەو.
هەڵسەنگاندەکەی فەرمانداری یەرەکە شۆڕش ئالان بەم شێوەیە:
"ئەمرۆ٩یەمین ساڵ رۆژی شەهادەتی هەڤاڵان مان فەرماندار شەهید لەشکەر جودی ،عەلی شێر ئامەد، میرخاس زیلان و برووسک مەریوانە کە لە ئەنجامی پیلانگێڕی و پەلاماری سپای داگیرکەری پاسداران وهێندێک بەکرێگیراو لە داڵاهو و سەلاسی باوەجانی گەیشتنە شەهادەت و هەروەها دە هەمین ساڵایادی تراژدیای کۆمەڵکوژی هەری گەورەی سەد ساڵی ٢١کە بەسەر گەلی شەنگاڵ دا هات و گەلەکەمان بە کۆمەڵکوژیەکی گەورەوە رووبە رووما؛هەربۆیە هەم هەڤاڵانی شەهیدمان لە داڵاهو هەم هەموو شەهیدانی گەلەکەمان لەشەنگاڵ بەرێزەوە بەبیر دێنین. هەروەها کە بۆ ڕای گشتی ڕامانگەیاندبوو لە ١٤ی ئەم مانگە بەهۆی هێرشی فرۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورکیە بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە دا سێ هەڤاڵ مان بە ناوە کانی جەنگاوەر میکاییل و ڕامان ڕێناس و ئاندۆک تۆڵهەڵدان گەیشتنە پلەی بەرزی شەهادت جارێکی تر لەکەسایەتی هەر سێ هەڤاڵی شەهیدمان هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان بەڕێزوە بە بیر دێنین وبەژنمان لەبەرانبەر ئەوان دادەنەوێنین وپەیمان مان دووبارە دەکینەوە کە حەتا پێکهێنانی خەیاڵ و ئامانجەکانیان تێکۆشانمان بە گڕ و تینەوە حەتا سەرکەفتن بەردەوام بکەین.
هەروەها شۆڕش ئالان هێرشە داگیر کەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆسەر بادینان و خەیانەتی بنەماڵەی بارزانی بەم شێوەیە شرۆڤە کرد:
هەروا کە گەلەکەمان لە کوردستان ئاگادارن ئەوە چەن ساڵە کە شەرێکی قورس وبێ ئەمان لە کوردستان دا بەرێوە دەچێت. بەتایبەت دەوڵەتی فاشیست و قڕکەری تورکیە دەیەهەوێت لە باکوور وباشووری کوردستان دا هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد لەناو ببات بەم شێوەیە ئەوەی کە لەسەد ساڵی رابردوودا نەیتوانی بەسەر کوردان دا بیهێنت یانێ پاکتاوکاری و کویلە کردنی گەلی کورد؛دەیەوێ لەسەد ساڵی دوویەمی دەوڵەتی خۆیدا بەهاوکاری هێزە خەیانەت کارەکان و نۆکەرو بەکرێ گیروانی کورد یانێ بنەماڵەی بارزانی پ.د.ک وبەو هێرشە کە لە هەرێمی بادینان دەستی پێکردوە لە کەسایەتی گەریلای ئازادی کوردستان دا ئیرادەی هەموو گەلی کورد بە چۆک دابێنێ بەڵام گەلەکەمان و ئەو گەلانەی کە لە ئەم هێرشانەدا زەرر و ئازاریان بینیوە بە وریایەوە خاوەن هەڵوێستن و داوای یەک گرتووی دەکەن،لێردا ئیتر تەنیا ئەرکی تاکی کوردی ئازاد و وڵات پارێز نیە بەڵکوو ئەرکی هەمووکەس لایەنە کان لە بەرانبەر ئەم داگیرکاریە و خەیانەت دا هەڵوێستی کرداری ڕابەر کەن لەبەر ئەوەی مێژوو سەلماندویە کە داگیرکەرەکان بەتایبەت داگیر کەری تورکیا کێشەی تەنیا لەگەل شۆناسی کوردی ئازاد دا نیە بەڵکوو ئامانجی پاکتاو کردنی هەمووگەلی کوردە و داگیر کردنی کوردستانە بەڵام بنەماڵەی بارزانی سەر ڕای ئەوەی کە ئەمەش دەزانێ دیسان بوەتە چاوساغی دەوڵەتەی داگیر کەری تورکیە و ڕاست و ڕاست دۆژمنایەتی گەلی کورد دەکا هەر بۆیە هەر تاکێکی کورد دەبێ هێڵی خۆی دیار بکا و خاوەن هەڵوێست بێت لەبەر ئەوەی لەم شەڕ دا بێ لایەن بوون قەبووڵ ناکرێ،ئەوانەش کە ئەم بابەتە باش تێنەگەیشتون دەبێ باش بزانن ئەوەی کە شێخ عبدول السلام بارزانی لە سێدارە دا ئەمرۆ نەوەکانی ئەون کە بۆمبە بەسەر کوردستان دا دەبارێنن بۆیە پێویستە لەمێژوو دەرس وەر بگرن بزانن ئەوەی کە هەڵاکۆ خان بەسەر مۆستەعسەمی عەباسی دا هێنا ئەمرۆ ئەردۆغان و فاشیستانی تورک بەسەر بارزانی و بنەماڵە کەی دا دێنن هەربۆیە بۆ هەر کوردێکی بەشەرف شەرمێکی زۆر گەورەیە قەبووڵ کردنی ئەم خەیانەت و تەسلیمیەتە ئەوەش مێژوو سەلماندوویەتی خەیانت مردنە و تێکۆشان و بەرخۆدان سەرکەفتن و ژیانە.
هەروەها هێرش بۆ سەر ژینگەی زاگرۆس و بەتاڵان بردنی سرووشتی ئەم وڵاتەی بەم شێوە نرخاند:
دیسا ئەمساڵ کۆمەڵ کوژی و ژنوسایدی ژینگەی کوردستان لە لایان بەکرێ گیروان ونەیارانی ژینگەوە لە دارستانەکانی زاگرۆس، پاوە، مەریوان،جوانرۆ و هەری دوایش کامیاران بەڕێوە چوو. بەکرێگیراوان وکەسانی سەر بە رژیم لەهەر هەلێک دا دارستانەکانی ئێمە دەسووتێنن بەڵام لەم ڕێگەش دا کەسانی ژینگە پارێز و بەنرخ و نیشتمان دۆست بە بەردەوامی لە تێکۆشان دان و هەوڵ دانی پاراستینی ژینگەی وڵاتەکەیان دەکەن و هەتا دوای لەو ڕێگە لا نادەن؛لەم ئاگرەی دوایی کامیاران دا ژینگە پارێز وکەسایەتی بە نرخی شاری مەریوان کاک ئیسمایل کەریمی گیانی ئازیزی بۆ سرووشتی وڵاتەکەی بەخت کرد هەربەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنە ماڵەی بەڕێزیان و کۆمەڵگای ژینگە پارێز و تەواوی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین
شۆڕش ئالان لە دوایی دا وەها کۆتایی بە قسەکانی هاورد و بانگەوازی لە گەنجان و لاوانی کوردستان بەتایبەت لە گەنجانی شاری مەهاباد و سنەی کرد کە چەکی جەنگاوەر و ڕامانە کان ڕاکەن و خاوەن داری لەوڵاتی خۆ بکەن و نەهێڵن نۆکەرانی وەکوو بنەماڵەی بارزانی وڵات ڕادەستی داگیرکەران بکەن. لە کۆتایی دا سوێند و پەیمانی دا بە هەموو شەهیدان وگەلەکەمان و دایکی شەهیدان بەتایبەت دایە حەلیمە و دایە نەهیە دایکی شەهیدان جەنگاوەر و ڕامان کە بە گونجاو ترین شێوە تۆڵەی شەهیدان بکەنەوە."