کەجەکە: تەڤگەری ئازادی کوردستان هەموو کاتێک لەگەڵ خەڵکی شەنگالدایە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵوەگەڕی هێرشی داعش بۆسەر شەنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا تەڤگەری ئازادی کوردستان هەموو کاتێک لەگەڵ خەڵکی شەنگالدایە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵوەگەڕی هێرشی داعش بۆسەر شەنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا تەڤگەری ئازادی کوردستان هەموو کاتێک لەگەڵ خەڵکی شەنگالدایە.
کەجەکە یادی قوربانیانی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شەنگال دەکاتەوە و وتی: "بەڕێزەوە قوربانیانی کۆمەڵکوژی شەنگال یاد دەکەینەوە و وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان هەموو کاتێک لەگەڵ خەڵکی شەنگالداین."
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بەوە دەکات هەموو ئەو کەسانی کە دەڵێن لە دژی قڕکردنین و لە پێش هەموویانەوە دەوڵەتی عێراق، پێویستە لەگەڵ تێکۆشانی ڕەوا و دیموکراتیکی خەڵکی شەنگالدا بن و وتی: "پێویستە ئیرادەی خەڵکی شەنگال و داخوازە دیموکراتیک و ڕەواکانیان لە بەرچاو بگرن و بەم شێوەیە کێشەکان چارەسەربکەن. زۆر درووستە کە کێشەکانی خەڵکی شەنگال لەسەر بنەمای دیالۆگ و مافەکانی دیموکراتیک چارەسەر بکرێن."
ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە؛
"لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بە دەستی چەتەکانی داعش لە شەنگال لە دژی گەلەکەمان فەرمانی پێکهێنا. ماوەی ١٠ ساڵ بەسەر ئەم فەرمانەدا تێپەڕبوو. قڕکردنی شەنگال یەکێکە لە هەرە دڕندانەترین قڕکردنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی و هەموو ئەو هێزانەی لەم قڕکردنەدا ڕۆڵییان هەبوو، جارێکی دیکە بە توڕەیەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین. بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکدا گیانیان لەدەستدا یاد دەکەینەوە. ئەم ئازارەی کە خەڵکی شەنگال و هەموو گەلی کورد هەستی پێدەکەن، ئێمەیش لە قوڵاییەوە هەستی پێدەکەین و تێماندا دەژیت. وەک تەڤگەری ئازای کورد هەر وەک دوێنێ، لەمڕۆیشدا لەگەڵ خەڵکی شەنگال دەبین و بە بەرپرسیارێتی مێژووی، مرۆڤانە و نەتەوەیی-وڵاتپارێزی هاوبەشی ئازارەکانیان دەبین.
بەداخەوە کۆمەڵکوژی شەنگال بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجامدرا. کەچی جیهان بەرامبەر ئەم دڕندایەتیە بێدەنگ و بێ هەڵوێست ماوەتەوە. چ لە منداڵ، چ لە بەتەمەن بە هەزاران ئێزیدی بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن هەڤاڵبەندی ڕژێمی ئاکەپە، چەتەکانی داعشەوە کوژران، دەستدرێژی کرایە سەر هەزاران ژن و هەزارنیش فرۆشران. چەندین ژنی ئێزیدی خۆیان کوشت بۆ ئەوەی نەکەونە ئەو دۆخە دڕندانەیەوە. هێشتاش بە هەزارن ژنی ئێزیدی بێسەر و شوێنن و نازانرێت لە کوێن، لە دەستی کێدان. خەڵکی ئێزیدیمان کۆمەڵکوژی شەنگالی وەک فەرمانی ٧٤هەمین پێناسە دەکات. ئەم کۆمەڵکوژییە وەک یەکێک لە کۆمەڵکوژییە هەرە گەورەکان لە دژی گەلی ئێزیدیمان دەربازی ناو مێژووبوو. ئامانج لە کۆمەڵکوژییەدا بە تەواوەتی لەناوبردنی گەلی ئێزدیمان بوو. بۆیە قڕکردنێکە. لە ئەنجامی دەستورەردانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و بەرخۆدانی خەڵکی شەنگالدا ڕێگری لەو لەناوبردنە بەرفراوانە کرا، گەر دەستوەردانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و پشتیوانی هێزەکانی یەپەژە- یەپەگە نەبوایە، سەدان هەزار ئێزدی دەکوژران و گەلی ئێزیدیمان بە تەواوەتی لەناو دەبران، ئامانجی قڕکردنەکە ئەمەبوو.
هەموو دەوڵەتان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی سەر شەنگال بوون بە تەماشەکەر و بەم شێوەیە هێزی یەکەم کە زەمینەسازی بۆ کۆمەڵکوژیەکە کرد پەدەکەیە، ئەو کاتەی داعش هێرشەکانی دەستپێکرد، خەڵکی شەنگالی ڕادەستی کۆمەڵکوژی کرد و لە شەنگال ڕایکرد. بۆیە پەدەکە بەلایەنی کەمەوە هێندەی داعش بەرپرسیار و تاوانباری کۆمەڵکوژی شەنگالە. پێویستە پەدەکە لەبەر ئەم تاوانە قورسە، لە بەردەم مێژوودا دادگای بکرێت و لێپرسینەوەی لێ بکرێت. ئەمە ڕاستیەکەیە، بەڵام بەداخەوە پەدەکە وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت، بەبێ ئەوەی شەرم بکات دەیەوێت جارێکی دیکە دەسەڵاتی خۆی لە شەنگال وەرگرێتەوە و بۆ ئەمەش کەوتووەتە ناو ئەنجامدانی کاری شاراوە، ئاشکرا و قێزەون. هێرش لەسەر شەنگال، گەمارۆدانی شەنگال لە ڕووی ئابوورییەوە و پەسەند نەکردنی خواستەکانی خەڵکی شەنگال بۆ خۆبەڕێوەبردن و خۆپاراستن، ئەنجامی کارەکانی پەدەکەن. پەدەکە دەوڵەتی تورک بەرداوەتە شەنگال و ناهێڵێت دەوڵەتی عێراق دان بە خواستە ڕەوا و دیموکراتیکییەکانی خەڵکی شەنگال بنێت. لەبەرئەوەی گەل و وڵات وەک ماڵ و موڵكی خۆی دەبینێ، نایەوێت خەڵکی شەنگال ببێت بە خاوەن ئیرادە، خۆبەڕێوەببات و خۆی بپارێزێت، دەیەوێت سەرەوەری لەدەستیدا بێت. بەڵام هەرچەندی هەوڵ دەدەن با بیدەن، هەم خەڵکی شەنگال و هەم هەموو گەلی کوردستان حەقیقەتی پەدەکە و بارزانییەکان باش دەزانن. بەداخەوە مێژووی پەدکە بووە بە خیانەت، تەسلیمبوون قێزەوونی. هیچ کاتێک گەل، وڵات و ئازادی نەبووە بە خەمی بارزانییەکان. تاکە خەمی ئەوان بەرژەوەدنی تاکەکەسی و بنەماڵەییە. لەم پێناوەشدا هەموو بەهاکانی خۆیان دەفرۆش. لە تەواوی مێژوودا هەموو جارێک گەلییان ڕادەستی قڕکردن کردووە و ئازاری گەورەیان توشی گەلەکەمان کردووە. ئەو کاتەی چەتەکانی داعش هێرشی شەنگالییان کرد، هەمان شتیان دووبارەکردەوە، خۆیان نەخستە نەهامەتییەو و گەلیان بۆ قڕکردن جێهێشت. لەمڕۆشدا بارزانی لە داگیرکارییەرییەکانی سەر باشووری کوردستاندا لە لایەنگری دەوڵەتی تورکدان. دەوڵەتی تورکی داگیرکەری خۆی سپاردووە بە بارزانییەکان و دەیەوێت بە شەنگالیشەوە باشووری کوردستان داگیربکات و قڕکردن ئەنجام بدات. دەوڵەتی تورک ئامانجێتی ئەو قڕکردنەی کە نەیتوانی لە ڕێگەی داعشەوە بە ئەنجامی بگەیەنێت ئەمجارە بە داگیرکردنی کورستانەوە خۆی ئەنجامی بدات.
جارێکی دیکە ئەو کەسانەی لە قڕکردنەکەدا گیانیان لەدەستداوە بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە و وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە هەموو کاتێک لەگەڵ خەڵکی شەنگالداین. هەموو تێکۆشانێکی خەڵکی شەنگال بۆ ژیانکردن و پاراستنی باوەڕداری، ناسنامە، زمان و چانی خۆی تێکۆشانی ڕەوا و دیموکراتیکە. هەموو ئەو کەسانەی لە دژی قڕکردنن، لەسەرووی هەموویانەوە دەوڵەتی عێراق پێویستە پشتیوان بکەن لە تێکۆشانی ڕەوای دیموکراتیکی خەڵکی شەنگال. جارێکی دیکە دەیڵێینەوە پێویستە دەوڵەتی عێراق، ئیرادە و خواستە ڕەواکانی خەڵکی شەنگال لەبەرچاوبگرێت و بەم شێوەیە چارەسەری کێشەکان بدۆزێتەوە. ئەو ڕێگەیەیی کە دروستە ئەوەیە لەسەر بنەمای دیالۆگ و مافە دیموکراتیکییەکان کێشەکانی خەڵکی شەنگال چارەسەربکرێن. هەموو ئەوانەی خاوەن ڕێبازی دیموکراتیکی و مرۆڤایەتیین پێویستە پشتیوانی لەمە بکەن. بارزانی و دەوڵەتی تورک لە هەوڵی ئەوەدان کێشەکان لە عێراقدا چارەسەرنەبن و بە پێچەوانەوە ئاڵۆزی و شەڕ قوڵتردەکەنەوە. ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان هەر ئەمەیە. لەبەر ئەمە پێویستە دەوڵەتی عێراق، هێزە سیاسیەکانی عێراق، ڕۆشنبیرانی عێراق، کۆمەڵگەی عێراقی و هەموو کەسێک لە بەرامبەر بارزانییەکان بوەستنەوە کە دەبنە هۆکاری لکاندن و قڕکردن و پیلانەکانی دەوڵەتی تورک."