کۆمیتەی پشتیوانی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە: تۆڵەی هاوڕی شوکری دەکەینەوە

کۆمیتەی پشتیوانی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە: دەربارەی شەهیدکردنی یاسین بڵوت لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە تێدا هاتووە: با هەموو کەس بزانێت لە کەسایەتی هاوڕی شوکریدا تۆڵەی هەموو شەهیدانی شۆرش دەکەینەوە، خەوێنیان لە زەوی نامینێتەوە.

 

کۆمیتەی پشتیوانی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە دەربارەی شەهیدکردنی ئەندامێکیان لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە لە شاری سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقەی ڕاگەیندراوەکە بەم شێوەییەی خوارەوەیە؛

" لە مێژوو ٤٠ ساڵ تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی گەلی کوردا هەمیشە لە هەموو کاتێکدا هێزی لە شەهیدانی خۆی وەرگرتووە و بەو شێوازە خۆی پاراستووە. ڕاستی پەکەکە لە کەسایەتی شەهیدان بەرێوەدەچیت، لەو ڕۆژەی کە یەکەم فیشەکی تێدا تەقێنرا لە دژی تاریکی و داگیرکاری و  بۆ ئازادی گەلان ئەوان بونەتە ڕاسپاردەیەکی هەرە پیرۆز و کە ئێمە هێزی لی وەردەگرین و خۆمانی لەسەر پێ ڕادەگرین. وەکو ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: پێرۆزی و سەنگی هەر تێکۆشانێک لەو خوێنە دەپێورێت کە دەڕژێت. هەر تێکۆشانێک ئەگەر شەهیدی گەوەرەی نەبەخشیبێت سەرکەوتنی مەحاڵە،  ئەگەر سەرکەتووشبێت نرخێکی وا نیە، لەبەر ئەوەیە پەکەکە پارتی شەهیدانە. بەو ڕاستیە داگیرکاری و تاریکی مێژوویی پێ دەنێژن.

دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر لە هێرشە فراوانەکانی دژی گەلی کورد تێکۆشانی ئازادی کوردستان وەک ئاستەنگ دەبینێت بۆیە  پێشەنگانی ئەو تێکۆشانەی کردۆتە ئامانجی خۆی، لە مێژووی مرۆڤایتیدا بە هیچ شێوەک تاوانی وا لە دژی مرۆڤایەتی بوونی نەبوە کە دەوڵەتی  تورکیای داگیرکەر ئەنجامی دەدات. تڤگەر و هەێڵی پەکەکە کە ٤٠ ساڵە ڕۆژ بە ڕۆژ خولەک بە خولەک نرخی بۆ گەلی کورد خوڵقاندوە دەستکەوتی بە دەستهێناوە، ئەمرۆ ڕوو بە ڕووی ‌هێرش دەبێتەوە، هێزە هەژموونگەرەکان بە پێلانگێری نێودەوڵەتی نەیانتوانی ئەنجام بگرن، ئیستا دەوڵەت نەتەوەکانی هەرێمەکە بوونتە هاوکاریان  دەستیان بە لە ناوبردنی ئەو تێکۆشانە کردوە کە لەسەر هێڵی ئاپۆ تێکۆشان دەکات، بۆ ئەوەش دەست بۆ هەموو هێرشی بیردۆزی، کلتوری و سەربازی دەبەن.

دەوڵەتی تورکیای فاشیست کە نیزکەی ٦مانگە لەبەرامبەر  بەرخودانی مێژووی گەریلا بێ چارە و پەرێشان بوون، ڕۆژ بە ڕۆژ شکستی گەورە دەخۆن، ئەمجارە هەوڵ دەدات لە هێرشەکانیدا سود لە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان وەبگرێت و ئەنجام بە دەست بهێنێت، لە کۆتا هێرشیان ئەندامی کۆمیتەی پشتیوانی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە یاسین بڵوت  کە ناسراوە( شکور سەرحەد ) لە ڕۆژی دەستپێکردنی تێکۆشان تا کۆتا هەناسەی خۆی لەسەر هێڵی ئاپۆی بوو بێ ئەوەی ڕاوەستان  بزانێت هەبوونی خۆی بۆ ئازادی گەلی کورد فیداکرد، هەموو کاتەکانی خۆی بە هەوڵدان تێپەراند بە هێرشێکی خیانتکارانە لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان شەهیدا کرا. هاورێمان شوکری خاوەن ڕەنجێکی گەورە بوو، نرخی گەورەی ئافراند و لە ناو دڵی گەلدا جێگای خۆی کردەوە. ئەو خەونانەی کە هاوڕی تێکۆشەرەکانمان بۆمانی بەجێ هێشتەوە بە حورمەتێکی زۆرەوە بەرەو سەرکەوتنی دەگەیەنین. با هەموو کەس باش بزانێت لە کەسایەتی هاوڕی شوکری تۆڵەی هەموو شەهیدانی شۆرش دەکەینەوە، ئەو خوێنەی کە بۆئازادی گەلی کورد ڕژاندی ناهێلێن لەسەر زەوی بمێنیتەوە. جاریکی دیکە ئێمە سەرەخۆشی خۆمان  لە بنەماڵەی شەهید و تەواوی گەلی دەکەین.