کەنەکە: کات کاتی پشتیوانی نەتەوەیی و خاوەنداری و هاوکارییە!

کەنەکە داوای سەفەربەری نەتەوەیی کرد و رایگەیاند، "داوا لە هەموو گەلی کوردستان، کوردستانیان لە دەرەوەی وڵات و دۆستانی کورد دەکەین کە لە سەفەربەریدابن و بە گیانی نەتەوەیی و هەستی مرۆڤایەتی، هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزە بکەن".

دەستەی بەرێوەبەری کەنەکە سەبارەت بە بومەلەرزە لە کوردستان راگەیەندراوی بڵاوکردەوە و داوای سەفەربەری کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"ئەو کارەساتەی لە باکور و رۆژئاوای کوردستان روویداوە لای هەمووان ئاشکرایە. تائێستا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس. بەڵام دەیان هەزار کەسیش لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان. ژمارەی بریندارەکانیش لە ١٠٠ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە. بەسەدان هەزار خانوو و بینا رووخاون و بە ملیۆنان مرۆڤ لێیان قەوماوە و پێویستیان بە هەموو جۆرە هاوکارییەک هەیە. دەسەڵاتی گەندەڵ و خراپەکاری ئاکەپە-مەهەپە و رژێمی بەعسی ئەسەد لە کاتی خۆیدا رێوشوێنیان نەگرتەبەر و بەکردەوە خراپەکانیان، بەرپرسیارن لەم کارەساتە گەورەیە. ئەو رژێمانە دوای بومەلەرزەکەش بەو جۆرەی دەبوایە دەستوەردانیان نەکرد و لە زۆربەی ناچەکان گەل بەتەنیا جێهێڵدرا. تائێستاش هاوکاری نەگەیشتووەتە زۆر شوێن. لێقەوماوانی بومەلەرزە بە شێوەیەکی خێرا و بەپەلە پێویستیان بە هاوکاری ئێمەیە. دەتوانین بە هاوکارییەکانمان لێقەوماوان لەسەر پێ رابگرین و لە ئازارەکانیان کەم بکەیەنەوە. بەو بۆنەوە لە باکور-باشور-رۆژهەڵات-رۆژئاوا داوا لەهەموو گەلی کوردستان، کوردستانیان لە دەرەوەی وڵات و دۆستانی کورد دەکەین، کە لە سەفەربەری و ئامادەباسیدا بن و بە گیانی نەتەوەیی و بە هەستی مرۆڤایەتی، هاوکاری پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە بکەن. کات کاتی پشتیوانی نەتەوەیی، خاوەنداری و هاوکارییە!".

هـ . ب