زانرا كه دوێنێ ئێواره كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه له سنووری بانه كۆڵبه‌ریان ده‌كرد، رووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هێزه‌كانی ئێران بوونه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستڕێژه‌ی هێزه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێك به ناوی شێركۆ چاوشینی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ كه باوكی منداڵێك بووه ژیانی له‌ده‌ستدا و لانیكه‌م ٤ كۆڵبه‌ر به ناوی بێهزاد ئه‌مینی خه‌ڵكی سه‌قز، محه‌مه‌د (پاشناوه‌كه‌ی نه‌زانراوه) كه ئه‌ویش خه‌ڵكی سه‌قزه، دانا شه‌یبانی و رزگار (پاشناوه‌كه‌ی نه‌زانراوه) كه خه‌ڵكی بانه‌ن برینداربوون.
كۆڵبه‌رانی بریندار به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی شاری بانه.
هه‌روه‌ها زانرا كه ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێكراوه هیچ شتێكیان پێنه‌بووه و سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێزه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان له‌و كۆڵبه‌رانه كردووه.