لە بناری قەندیل، گەرمیان و قەڵادزێ ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا

لە بناری قەندیل، گەرمیان و قەڵادزێی باشوری کوردستان گەل رژایە نێو شەقامەکان و پیلانگێڕی نێودەوڵەتیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت.

لە ڕێپێوانی بناری قەندیلدا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی ' کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە' بەرزکرایەوە و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و پۆستەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان بەرزکرانەوە. شنیار رەسول راگەیەنراوی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالانی خوێندەوە و وتی، " ئێمە بانگ لە گەلی کورد و بە تایبەتی گەلی باشوری کوردستان دەکەین  کە بە رۆحی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی پیلانگێڕێ، گۆشەگیری و فاشیزم بکشێنن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن."

گەرمیان

پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان شاری کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیانیش شەرمەزارکرا. ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان پشتگیریان لە کەمپیەنی تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر کرد بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر.

قەڵادزێ

پیلانگێڕی لە بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ناوچەی قەڵادزێی هەرێمی راپەرینیش شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا کە زۆر کەس بەشداریان کرد داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا. لە گۆڕەپانی چالاکیەکەدا بۆ کتێبەکانی ئۆجالان ستاند دانرا.

ف.ق