لە بۆتان و زاپ چالاکی: ٧ داگیرکەر سزادران
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بۆتان و زاپ ٧ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزادران، ٣ کامێرای چاودێری حەراری و ٣ خێمە لەناوبران.
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بۆتان و زاپ ٧ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزادران، ٣ کامێرای چاودێری حەراری و ٣ خێمە لەناوبران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
هەرێمی کاتۆ؛
لە راگەیەندراوی ٣١ی تەمووزدا رامانگەیاندبوو، کە لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٤ بۆ سەر گۆڕەپانی کاتۆ خەلیلا لە هەرێمی بۆتان ئەندامانی گیانبازی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هاوڕێیانمان بەندا ئامەد، دەستینا بۆتان و باران خەملین تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. سەبارەت بە زانیارییەکانی هێزەکانمان پەیوەست بەو رووداوە؛ رۆژی ٢٥ی تەمووز لە ئەنجامی راپۆرتی خائینێک لە سەرلەبەیانیدا لە دژی ئەو گۆڕەپانەی هاوڕێیانمان تیایدا دەمانەوە، ئۆپراسیۆنێک دەستیپێکرابوو. هاوڕێیانمان بەندا، دەستینا و باران لە دژی ئەو ئۆپراسیۆنە بە ئازایەتیەکی بەرزەوە بەرپەرچیان دایەوە و تا کاتژمێر ١٤:٠٠ بە قارەمانێتیەوە خۆڕاگرییان کرد و جەنگان. لەو شەڕە دژوارەدا ٢ داگیرکەر سزادران. سوپای تورکی داگیرکەر کە دەرەقەتی تێکۆشانی هاوڕێیانمان نەهات کە بە قارەمانێتی شەڕیان دەکرد و نەیتوانی بگاتە هیچ ئەنجامێکی و زیانی گیانی بەرکەوت، بۆ چەندین کاتژمێر ئەو گۆڕەپانەی کە هاوڕێکانمان لەوێ دەمانەوە لە رێگەی فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەرەوە بۆردومان کرد. هاوڕێیانمان بەندا، دەستینا و باران لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی چەند کاتژمێری خایان، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.
هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
٢ی ئاب کاتژمێر ١٢:٢٥ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درا و لەناوبرا.
٢ی ئاب کاتژمێر ١٥:٣٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چالاکی هەماهەنگی گەریلایی کرانە ئامانج و گورزیان لێدرا. لە چالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران، ٢ کامێرای چاودێری حەراری و ٣ خێمەش لەناوبران. چالاکیەکە لە سێ قۆڵەوە بە چەکی کەسی و نیوئۆتۆماتیک ئەنجامدرا.
٣ی ئاب لە کاتژمێر ٠٠:٢٥ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کاتێک کەوتنە جموجۆڵەوە بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە:
لە ١ی ئابدا تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ١ و ٢ی ئابدا گۆڕەپانەکانی قەلە، شەهید شەریف، بەربزن، شاخی شەهید هێمن، شاخی شەهید هاوار و لۆلان لە هەرێمی خواکورک ٦ جار، گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، رێبین، دێرەش و هەفتەباخی هەڕێمی گارە ٥ جار، گۆڕەپانەکانی شێلازێ، گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینای هەرێمی مەتینا ٢ جار و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپیش ٢ جار؛ بە گشتی ١٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ١ و ٢ی ئاب لە گۆڕەپانی شاخی شەکیفی هەرێمی خواکورک و گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێی هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".