لە دێرسیم یەکەم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ کرایەوە

لە دێرسیم یەکەم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە گوندی سۆرەک لە ناوچەى مەلازگرت کرایەوە.

لە گوندی سۆرەک لە ناوچەی مەلازگردی دێرسیم یەکەم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لەلایەن دایکانی ئاشتییەوە کرایەوە. ئاگری نەورۆز لە ناوەندی گوندەکە کرایەوە. دانیشتوانی گوندەکە لە دەوری ئاگرەکە کۆبوونەوە و دروشمی "نەورۆز پیرۆز بێت"یان وتەوە و بە دەوری ئاگرەکەدا گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و شاییان گێڕا.

هەروەها عەلیجان ئۆنلو پەرلەمانتاری هەدەپە، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە موراد  ئایدین و رێکخستنی هەدەپە لە دێرسیم ئامادەیی ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بوون.

ئاهەنگەکە بە گێڕاندنی شایی و هەڵپەڕکێ و گۆڤەند و وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت