لە ڕحا دوژمنایەتیکردنی کوردان بە هەڵپەڕکێ شەرمەزارکرا

گرتنی چەند کەسێک بەهۆی هەڵپەڕکێ و گۆرانی کوردی، لە ڕحا و ناوچەکانی دەوروبەری بە گرێدانی هەڵپەڕکێ شەرمەزارکرا.

ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کاراکۆپرو، دژی گرتن و دەستبەسەرکردنەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی بە پاساوی هەڵپەڕکێ لەسەر گۆرانی کوردی، بە ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ ناڕەزایەتی دەربڕی. ئەندامانی دەم پارتی و چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون.

پاش گرێدانی هەڵپەڕکێ لەسەر گۆرانی کوردی، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕحا بەکر کاراکەچلی قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد دەخوازرێت دوژمنایەتیکردنی هەڵپەڕکێ و جلوبەرگی کورد ئاسایی بکرێتەوە، گوتی: "ئەو کەسانەی لە شەقامەکان و ئاهەنگەکان و پەرلەمان و میدیای دیجیتاڵ و هەموو گۆڕەپانێکی جڤاک چەپڵە بۆ فاشیزمی ڕێکخراو لێ دەدەن، جڤاک بەرەو مەترسییەکی مەزن دەبەن".

هەروەها هۆشداری دایە بەرپرسانی حکومەت دەست لە تاوانی نەژادپەرستی و کینەی ئاشکرا دژی کوردان هەڵبگرن، جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی تاوان نییە، هێمای سەرکەوتن تاوان نییە، هەوڵەکان دژی ئەمانە تاوان و نەژادپەرستییە. دووپاتی کردەوە، سەر نەوی ناکەن و خاوەندارێتی بەهێز لە بەهاکان و دیموکراسی و ئازادی دەکەن.

لە ٧ ناوچە ڕاگەیاندراو و ناڕەزایەتی

هەمان ڕاگەیاندراو و چالاکی شەرمەزارکردن لە ناوچەکانی پیرسوس و خەلفەتی و جورنەڕەش و سەرێکانی و وێرانشار و هەواگ و بێرەجوک ئەنجامدرا. ئەندامانی دەم پارتی و هاوڵاتیان لەبەردەم بیناکانی دەم پارتی هەڵپەڕکێیان کرد.