لە هەولێر دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ئەنجامدرا
لەبەردەم مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.
لەبەردەم مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.
سەرباری گوشارەکانی پەدەکە تادێت ناڕەزایەتی هاووڵاتیان لە باشوری کوردستان لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک زیاتر دەبێت، لەو چوارچێوەدا مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان گردبوونەوەیەکی ئەنجامدرا.
لە گردبوونەوەکەدا بەشداربووان بە توندی دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەستانەوە و رەخنەی توندیشیان ئاراستەی بێدەنگی لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم و عێراق کرد.
هەر لە گردبوونەوەکەدا بێدەنگی و بێهەڵوێستی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە دەستدرێژی و داگیرکەرییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.
دوێنێش لە سنووری قەزای ئامێدی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان دژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوەیان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە بە زۆرەملێ بڵاوەیان پێکرا و چەند رۆژنامەنوسێک دەستبەسەرکران، بۆ ئەوەی رێگری لە گواستنەوە و رووماڵکردنی ئەو ناڕەزایەتیە بکرێت.
هـ. ب