لە کەرکوک لە بۆسەیەکی داعشدا ٢ سەربازی عێراقی کوژران

لە کەرکوک سەربازانی عێراق کەوتنە بۆسەیەکی چەتەکانی داحش. لە ئەنجامدا ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.

لە شاروچکەی داقوقی سەر بە کەرکوک، سوپای عێراق لە روباری ڕۆخانە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو، یەکەیەکی سوپا کەوتە بۆسەی چەتەکانی داعش. نیو کاتژمێر شەڕ لەنێوان هەردوو لادا ڕوویدا.

بەپێی زانیاریەکان، لە بۆسەکەدا ٢ سەربازی عێراقی کوژراون و ٢ سەربازیش بریندار بوون.

ف.ق