لە کەرکوک نەورۆز پیرۆز کرا
لە کەرکوک بەسەدان کەس بەشدارییان لە پیرۆزبایی نەورۆزدا کرد. لە پیرۆزباییەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.
لە کەرکوک بەسەدان کەس بەشدارییان لە پیرۆزبایی نەورۆزدا کرد. لە پیرۆزباییەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.
مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە سەرتاسەری کوردستان بەردەوامە. دوای پیرۆزبایی نەورۆزی قەندیل، لە کەرکوکیش ئاهەنگی پیرۆزبایی بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بەڕێوەچوو.
پیرۆزباییەکە بە دروشمی 'نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە نەورۆزی راپەڕین دژی گەندەڵی و نایەکسانی' لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستیپێکرد. لەگەر چوار پارچەی کوردستانەوە بە سەدان کەس بەشدارییان لە پیرۆزباییەکەدا کرد.
له گۆڕه‌پانه‌كه وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، وێنه‌كانی شه‌هیدان، ئاڵاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ره‌ژاك و ره‌نگه‌كانی سه‌وز، سور و زه‌رد هه‌ڵدران. دوای خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان، ئاگری نه‌وررۆز له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان کرایەوە. له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بێ پسانه‌وه دروشمه‌كانی ‘بژی سه‌رۆك ئاپۆ‘ و ‘نه‌ورۆز پیرۆز بێت‘ ده‌وترێنه‌وه.
په‌یامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و كۆمیته‌ی ئاماده‌كار له‌لایه‌ن نه‌وزاد به‌كره‌وه خوێندرایه‌وه. نه‌وزاد به‌كر له‌سه‌ره‌تادا نه‌ورۆزی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و له هه‌موولایه‌ك پیرۆز كرد.
لە پەیامەکەدا هاتبوو کە، "په‌یامی سیاسی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌یه. پێویسته ئێمه هه‌موو پێكهاته‌كان نه‌ورۆز بكه‌ینه نه‌ورۆزی ئاشتی، له دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و بوه‌ستینه‌وه، پێویسته هه‌موو كه‌س بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كار بكات و بكه‌وێته جوڵه و هه‌وڵه‌وه و وتی، "ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لانه. رێبه‌ری مرۆڤایه‌تییه".
دواتر هونه‌رمه‌ند پێشه‌وا ره‌مه‌زان چووه سه‌ر شانۆ و گه‌ل له‌به‌ر گۆرانی گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێیان ساز كرد. پێشبینی دەکرێت کە تا ئێوارە پیرۆزباییەکە بەردەوام بێت.
هـ . ب