لە مێردین گرتنی ١٦ رۆژنامەنووسی باکوری کوردستان شەرمەزارکرا
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی مێردین گرتنی ١٦ رۆژنامەنووسی باکوری کوردستانی شەرمەزار کرد.
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی مێردین گرتنی ١٦ رۆژنامەنووسی باکوری کوردستانی شەرمەزار کرد.
پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی مێردین لەبەردەم باڵەخانەی کەسکی مێردین راگەیەنراوێکی خوێندەوە و نوێنەری رێکخراوە مەدەنیەکان بەشداریان کرد. راگەیەنراوەکە لەلایەن یڵماز زەنگین بەڕێوەبەری تارم ئورکان سەنی مێردینەوە خوێندرایەوە.
زەنگین رایگەیاند کە دەسەڵات بۆ ئەوەی شەڕ و قەیران بشارێتەوە هێرش دەکاتە سەر بەشەکانی کۆمەڵگە و وتی، " رۆژنامەنووسە کوردەکان بۆ مافی کۆمەڵگە و لەدژی پێشێلکاریەکان تێدەکۆشن. بەڵام رۆژنامەنووسە کوردەکان هەموو کاتێک دەچەوسێنرێنەوە، بەڵام دەست لە تێکۆشانیان بەرنادەم."
زەنگین باسی ئەوەشی کرد کە داوا لە ئەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت راگەیاندنی ئازادی و ئۆپۆزسیۆنی بچەوسێننەوە، کە ناتوانن رێگری لە راستیەکان بکەن."
دواتر دروشمی ' راگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت' وترایەوە و کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی بە چەپڵەلیدان کۆتایی هات.
ف.ق