لە میکس دەستبەسەرداگرتن شەرمەزارکرا: لێرەین و بەرخۆدان دەکەین
لە چالاکییەکەی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی میکسدا پەیامی "دەسەڵاتداری ئاکەپە ناتوانێت خۆی لە بەردەم ئیرادەی گەلی کورد ڕابگرێت. لێرەین و بەرخۆدان دەکەین" درا.
لە چالاکییەکەی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی میکسدا پەیامی "دەسەڵاتداری ئاکەپە ناتوانێت خۆی لە بەردەم ئیرادەی گەلی کورد ڕابگرێت. لێرەین و بەرخۆدان دەکەین" درا.
لە ناوچەی میکسی وان، لە دژی دەستبەسەرداگرتن چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیی شەرمەزارکردندا کە بە سەدان کەس بەشداربوون، هاوسەرۆکی شارەوانی میکس ئایڤاز حازر قسەی کرد و گوتی: "داواکاری ئەوان تەسلیم بوونی ئیرادەی گەلی کوردبوو. دەبێت گەلی ئێمە بزانێت کە لێرەین و بەرخۆدان دەکەین. ئەفەندییەکان باش گوێگرن لێمان، ڕۆژێک دێت بە سەرشۆڕیی دەڕۆن".
هاوسەرۆکی شارەوانی نەباهەت بەنەکیش گوتی: "دەسەڵاتی ئاکەپە ناتوانيت خۆی لە بەردەم ئیرادەی گەلی کورد ڕابگرێت. ئێوە ناتوانن بە زوڵم و ترس گەل بچەوسێننەوە".
هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە، جەمال دەمیر گوتی: "گەلی ئێمە ئەم زوڵم و ناهەقییە قبوڵ ناکات. ئاکەپە بێ حورمەتی بەم گەلە دەکات. گەلی ئێمە بەرخۆدان دەکات و سەردەکەوێت. ئاکەپە-مەهەپە دادگا وەک ئامرازێکی نایاسایی بەکاردێنێت. بەم ئامرازە ناتوانن دەستبەسەر ئیرادەی گەلی ئێمەدا بگرن. لێرەوە بانگەواز دەکەین ئێوە ناتوانن سزای کەسێک بدەن کە بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بووە. ئەم بڕیارە قبوڵ ناکەین".
هەروەها هاوسەرۆکی دەم پارتی وان وەیسی دیلەکچی وتی: "میکس شوێنی فەقێ تەیرانە سەری بۆ هیچ کەسێک دانەناوە. نەوەکانی فەقێ لە بەرخۆدانن. گەلی ئێمە سەر نەوی ناکات، هەنگاو بۆ دواوەش نانێت. دەبێت دەستبەجێ ئیرادەی گەلەکەمان ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێتەوە".
هاوسەرۆکی شارەوانی وان عەبدوڵا زەیدان گوتی: "لە ٣١ ی ئادار کاندیدەکانی ئاکەپە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەتیان بۆ خزمەتی خۆیان بەکارهێنا بەڵام گەلی ئێمە ١٤ شارەوانی بردەوە. لێرەشدا سەرەڕای هەڕەشە و فشار، کاندیدی ئاکەپە دۆڕا. بە ئاشکرا ڕامانگەیاند کە سیستەمی قەیوم سیستمی دزی و بەرتیلە. هێرشی سەر ئیرادەی گەل، دیموکراسی، دادپەروەری و یاسای دەکەن، هەمووکات دۆڕاون".
زەیدان ئاماژەی بەوەشکرد کە ناڕەزایەتی گەل سەردەکەوێت و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ئەم ستەمە دژی تەواوی تورکیا کراوە، پێویستە هەمووان خاوەنداری لە دیموکراسی بکەن".
پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان سینان چیفتیورک وتی "ئەگەر ئێوە دەتانەوێت ئاشتی ناوخۆیی پێکبێت، ئەوا ئەو قەیومانەی لەسەر شارەوانییەکانی ئەسەنیورت و جولەمێرگ داتانناوە لاببەن و دان بە ئیرادەی گەل بنێن".
دوای ڕاگەیاندنەکە گەل دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.