لە ناوچەی خەلفەتیی پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان ٢ کەس دەستگیرکران
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی خەلفەتیی پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا ٢ کەسیان دەستگیرکرد.
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی خەلفەتیی پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا ٢ کەسیان دەستگیرکرد.
هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی یەشل ئۆزەن-ی ناوچەی خەلفەتی لە پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان ئەنجامدرا. پۆلیس و جەندرمە لەو گەڕەکەدا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هووڵاتییان و لەو هەڵکوتانانەیاندا عەبدولڕەحمان پۆڵات و دەنیز کارایورەک دەستگیرکران.
تا ئێستا هۆکاری ئەو هەڵکوتانەی پۆلیس و جەندرمەی تورکی ئاشکرا نەکراوە.
هەر ئەم بەیانییە لە جۆلەمێرگ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بە لانیکەمەوە ٣٠ کەس دستگیرکران.
لە ۲٤ی ئایاریشدا نزیکەی ۳۰ کەس دەستگیرکران، ١٢ کەسیان هونەرمەند و مۆزیکژەن بوون.
هەروەها لە ٢٣ی ئایاریشدا نزیکەی ٧٠ کەسی تر لەلایەن پۆلیس و جەندرمەی تورکییەوە دەستگیرکران.
ژ.ت