لە قەڵادزێ بەبۆنەی ٤ی نیسان ٧٣ نەمان چێندران
ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی سیاسی ناوچەکە لە ناو پاڕکی دەروازەی شارۆچکەی قەڵادزێ بەبۆنەی ٧٣ یەمین ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ٧٣ نەمامیان چاند.
ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی سیاسی ناوچەکە لە ناو پاڕکی دەروازەی شارۆچکەی قەڵادزێ بەبۆنەی ٧٣ یەمین ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ٧٣ نەمامیان چاند.
سلێمان وەرتی چالاکوانی سیاسی وتەیەکی پێشکەش کرد وتی: وەکو ڕێزلێنانێک بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو بیرمەند و فەیلەسوفەی کورد کە ٧٣ساڵ بەر لە ئێستا لەدایک بوو، بە چاندنی ٧٣ نەمام ڕێز لەم ڕۆژە دەگرین و بەرزی بنرخێنین .
سلێمان وەرتی لەسەر ناوی بەشداربوانی چالاکیەکە قسەیکرد وتی: پێویستە گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ژێردەستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەم ڕۆژە بەرز بنرخێنن و ھاوکات ھەوڵبدەن بۆ ئازادکردنی ئەم ڕێبەرە مەزنە.
ف.ق