بەبۆنەی ساڵیادی فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال هەموو شوێنەکان داخران و دەیان چالاکی ئەنجامدران. لە چالاکییەکەدا ئەو کەسانەی لە بەرخۆدانی شەنگال شەهیدبوون یادکرانەوە و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکرا.
لە ٧ تا ٧٠ ساڵی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون بە درووشمی "لە قڕکردن و کۆیلایەتییەوە بەرەو خۆبەڕێوەبەری و ئازادی".
لە ڕێپێوانەکەدا بێ وەستان درووشمی "بمرێ خیانەت" و "بژی بەرخۆدانی شەنگال" بەرزکرایەوە و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە-یەژاستار کرا.
هەروەها وێنەی قوربانیان و شەهیدانی پێشەنگی ئێزدی بەرزکرایەوە.
کۆمەڵێک ژنی گەنج بۆ شەرمەزارکردنی دیلگرتن و فرۆشتنی ژنان لەلایەن داعشەوە جلی ڕەشیان پۆشی، زنجیریان لە خۆیان بەست، وێنەی ژنە دیلکراو و کوژراوەکانیان بەرزکردەوە.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم مەجلیسی گەل دەستی پێ کرد و تا نزیک قوتابخانەی زەریفە عۆسێ (مەکتەبا سوور) کە وەک زیندان و ئەشکەنجەخانەی ئێزدییەکان بەکارهاتبوو، بەردەوام بوو.