لە سلێمانی لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا ٤ کەس کوژران

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سلێمانی لە ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیاندا و لە ئەنجامدا ٤ کەس کوژران.

هێرشەکە لە گوندی کانی لانی سەر بە دەڤەری پشدەری ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی روویداوە. بەکر وەیسی، بەڕێوبەری شارەدێی هەڵشۆ، بە ڕۆژنیوزی راگەیاند، کاتژمێر ١٣:٢٠ فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیان کردوەتە ئامانج.

بەکر وەیسی ئاماژەی بە ناسنامەی کوژراوەکان نەکرد و وتی،"شارەدێی هەڵشۆ هەرێمێکی سەربازی نییە و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنیە. نزیکە لە قەڵادزێ. گەل ئەو رێگەیە بەکاردەهێنێت. لەو هەرێمە زەوی و زاری گوندنشینان هەیە و هەموو رۆژێک هاتوچۆ دەکەن."

ناوبراو باسی لەوەکرد، بۆ ئەوەی ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا بکرێت، لیژنەیەک پێکهێنراوە.

ف.ق