لە ستێرک تی ڤیەوە بەڵگەفیلمی 'سەردەمی شۆڕشەکان- سیانێ'

بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی بەرخودانی گارەوە ستێرک تی ڤی بەڵگەفیلمێک لە سێ بەشدا بڵاودەکاتەوە.

بەڵگەفیلمەکە لە سەر بەرخودانی گەریلا لە گارە، کە بە پێشەنگایەتی فەرماندە شۆڕش بەیتوشەباب گورزی قورسیان لە سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەشاند، لە سێ بەشدا بڵاودەکرێتەوە.

بەڵگەفیلمەکە بە ناوی "سەردەمی شۆڕشەکان-سیانێ" ئەم هەفتەیە رۆژانی دووشەممە، سێ شەممە و چوارشەممە کاتژمێر ١٨:٠٠ بڵاودەکرێتەوە.

لە بەڵگەفیلمەکەدا فەرماندەکان موراد قەرەیلان، باوەڕ دێرسیم، زۆزان چەولیگ، جومعە بیلکی، ژیندا رۆناهی، شەهید دڵگەش زیلان، حەقی ئارمانج، شەهید رێزان زیلان قسە دەکەن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی سیانێی هەرێمی گارەوە دەستی بە هێرشێکی لۆکاڵ کردبوو، دوای بۆردومانی چڕ، هێزە تایبەتەکانی خۆی لەناوچەکە دابەزاندبوو.

گەریلاکانی هەپەگە بە فەرماندەیی شۆڕش بەیتوشەباب چوار رۆژ لە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد و سوپای تورکیان لە گارە تێکشکاندبوو.

وێڕای فەرماندەی شەڕەکە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان لەو شەڕەدا کوژرابوون.

لەو شەڕەدا ١٥ گەریلا بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەباب لەپێناو پاراستنی ئەو دیلانەی لە دەستیاندابوون بەرخودانی گەورەیان کرد و شەهیدبوون.

سوپای تورک لەو شەڕەدا چەکی کیمیایی و چەندین جۆر چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنابوو.

هـ . ب