لە ژێر سایەی خیانەتدا تاوانی شەڕ ئەنجامدەدرێت

سوپای تورک لەشاخی ئامێدی لە کاتی هێرشکردنە سەر تونێلەکانی شەڕ لە شەهید پیردۆغان کەبە کامێراکان گیراوە بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامدا. هەر لەو هەرێمە پەدەکە هەوڵدەدات بە شۆفڵ ڕێگە بەرەو تونێلەکان بکاتەوە.

لەم وێنانەش کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ گیراوە، ڕوونە کە سەربازانی تورک گازی کیمیایی لە دژی تونێلەکانی شەڕ لە شەهید پیردۆغان لە شاخی ئامێدی بەکاردەهێنن. لە تونێلەکانی گەریلا گاز بەرز دەبێتەوە. هاوکات لەگەڵ هێرشەکە شۆفڵەکانی پەدەکە خەریکن ڕێگە بەرەو تونێلەکان دەکێشن.

یەکێک لە گەورەترین بەرخۆدانەکانی مێژووی تێکۆشانی ئازادی لە تونێلەکانی شەڕ لە شاخی ئامێدی لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل بەڕێوە دەچێت.

سوپای تورک لە 25ی ئایاری 2022، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری بۆ سەر هەرێمی ڕۆژائاوای زاپ، هێزەکانی لە شاخی ئامێدی دانا بوو. چەتەکانی سوپای تورک لە مانگی ئایار تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ هەموو جۆرە تاوانێکی شەڕیان ئەنجامداوە، پێوان و ئەخلاقیان پێشێل کرد، بەڵام بەرخۆدانی تونێلەکان و تیمە چالاکەکانی گەریلا نەک هەر شاخەکەیان پاراست، بەڵکو سوپای تورکیان لە شاخەکە تێکشکاند.

سوپای تورک لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ناچار بوو بە سەرەتا لە شاخی جودی، شاخی ئامێدیێ، لە تەواوی هەرێمی زاپی ڕۆژئاوای شەهید دەلیل بکشێتەوە و بە شێوەیەکی مێژوویی شکستی هێنا. بەڵام لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ بە پشتیوانی لۆجستیکی و هاوکاری خیانەتی پەدەکە، جارێکی دیکە دەستیان بە هەوڵدان بۆ داگیرکردنی ئەم هەرێمانە. پەدەکە ڕێگای بۆ سوپای تورک دروستکرد و لە تەنیشت بنکەکانیەوە پێگە و بنکەی بۆ داگیرکەران دروستکرد و بە شۆفڵ شوێنی بۆ نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرەکان دروست کردووە.

بەردەوام دەوترێت پەدەکە هیچ پەیوەندییەکی بەکوردایەتیەوە نەماوە. بەڵام لەم دیمەنانەوە تێدەگەین که نەتەنیا پەدەکە پەیوەندی بەکوردایەتیەوە نەماوە، بەڵکوو پەیوەندی بە مرۆڤایەتیشەوە نەماوە.