له دژی باره‌گای سوپای داگیركه‌ر له كانی ماسی گه‌ریلاكان چالاكیان ئه‌نجامدا
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ به چه‌كی قورس له باره‌گای ده‌وڵه‌تی تورك له كانی ماسیاندا. سوپای داگیركه‌ر له‌به‌ر شڵه‌ژان و ترس هه‌رێمه‌كه‌ی به چڕی بۆردومان كرد.

زانرا كه رۆژی ١٣ی گوڵان كاتژمێر ١٣:١٠ گه‌ریلاكان به چه‌كی قورس له باره‌گای كانی ماسی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه.
باس له‌وه‌ده‌كرێت سوپای تورك كه تووشی شڵه‌ژان و ترسێكی زۆر بووه، گۆڕه‌پانی كانی ماسی و گۆڕه‌پانی گه‌ریلاكان له هه‌رێمی مه‌تینای به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و تۆپ بۆردومان كردووه.
له‌باره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی سوپای تورك تائێستا زانیاری به‌ده‌ست نه‌هێنراوه.
هـ . ب