له گوندی زێڤكانی گه‌ڤه‌ر تیرۆری سه‌ربازان: لانیكه‌م ٦ كه‌س ده‌ستگیركران
ماوه‌ی نزیكه‌ی ١٠ كاتژمێره سه‌ربازانی تورك گوندی زێڤكانی سه‌ر به گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگیان گه‌مارۆداوه و له گونده‌كه‌دا تیرۆر ده‌كه‌ن. زانرا لانیكه‌م ٦ كه‌س ده‌ستگیركراون.
ماوه‌ی نزیكه‌ی ١٠ كاتژمێره سه‌ربازانی تورك گوندی زێڤكانی سه‌ر به گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگیان گه‌مارۆداوه و له گونده‌كه‌دا تیرۆر ده‌كه‌ن. زانرا لانیكه‌م ٦ كه‌س ده‌ستگیركراون.
سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گوندی زێڤكانی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگیان گه‌مارۆ دا. هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند ماڵێك و له‌و ماڵانه‌دا شه‌ش كه‌سیان ده‌ستگیركرد. ده‌ستگیركراوان براونه‌ته فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی ناوچه‌كه. زانرا كه بڕیاری بێسنووركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌كه هه‌یه و قه‌ده‌غه‌ی دیداری ٢٤ كاتژمێری له گه‌ڵ پارێزه‌ران دراوه.
گه‌مارۆی سه‌ر گونده‌كه ١٠ كاتژمێره به‌ره‌وامه. زانرا كه سه‌ربازان به گوندنشینانیان وتووه، "تا فه‌رمانێكی تر ئێمه لێره ده‌بین. كێشه و رێگریمان بۆ دروست مه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها دانیشتووانی گونده‌كه باسیان له‌وه‌كردووه كه ده‌وڵه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و شۆفڵی ره‌وانه‌ی گونده‌كه كردووه.
هـ . ب