له هه‌فتانین ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد. له زۆر شوێن گه‌ریلا ئاگری نه‌ورۆزیان كردوه‌ته‌وه.
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد. له زۆر شوێن گه‌ریلا ئاگری نه‌ورۆزیان كردوه‌ته‌وه.
له گۆڕه‌پانێكی هه‌فتانین، گه‌ریلا داریان كۆكرده‌وه و ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه.
یه‌كێك له گه‌ریلاكان وتی، ده‌یانه‌وێت "رۆحی به‌رخودان" كه "كاوه‌ی هاوچه‌رخ" مه‌زڵوم دۆغان و دواتر به‌رده‌وام بوو، به‌رزبكه‌نه‌وه.
ئه‌و گه‌ریلایه باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان له ساڵی ٢٠٢١یان به به‌رخودان و سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕاندووه و له ساڵی ٢٠٢٢دا ئه‌وان پراكتیك و پێشه‌نگایه‌تیه‌كی زۆر به‌هێزتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.
گروپی گه‌ریلا له هه‌فتانین به ده‌وری ئاگره‌وه گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێیان گرت و به گۆرانی شۆڕشگێڕییه‌وه نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
هـ . ب