له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) یادری ده‌لال نورحه‌ق (ئه‌سما ئارات) به‌رزراگیرا كه له ١٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٩ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ری گه‌نجی هێڵی ئازادی زیلان قامیشلۆ له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی‌دا شه‌هید ببوو.
مه‌راسیمه‌كه به خوله‌كێك رێزلێنان بۆ گیانی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئازادی كوردستان ده‌ستیپێكرد. دواتر نوران سه‌زگین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئیشتار قسه‌ی كرد.
نوران سه‌زگین له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا له كه‌سایه‌تی ده‌لال نورحه‌ق، رۆژهات كاراكۆچان و ئه‌بوزێد دێهینیدا سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئازادی كوردستانی به بیرهێنایه‌وه و وتی، "هه‌ڤاڵ ده‌لال نورحه‌ق له‌گه‌ڵ منداڵاندا منداڵ، له‌گه‌ڵ گهورهكانیشدا گه‌وره بوو، واته خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی فره‌ره‌هه‌ند و ره‌نگین بوو. له كاری رێكخراوه‌ییدا جێپه‌نجه و ماندووبوونی دیاربوو. هه‌روه‌ها له ناو رێكخستندا سات به ساتی ژیانی ئاوێته‌ی رێكخستنبوونی ژنان، به سوپابوونی ژنان و به پارتیبوونی ژنان بوو. ده‌یویست ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا دابه‌شی بكات.
دوای وتهكان له باره‌ی ژیان و تێكۆشانی ٣٣ ساڵه‌ی شه‌هید ده‌لال نورحه‌ق به‌ڵگه‌فیلمێك نمایش كرا.
مه‌راسیمه‌كه به دروشمه‌كانی "شه‌هید نامرن"، بژی سه‌رۆك ئاپۆ" "ژن، ژیان، ئازادی" كۆتاییهات.
هـ . ب