له وان نان ده‌ستناكه‌وێت
له به‌ر نه‌بوونی ئارد و به‌رهه‌مه‌كانی تر له وان خاوه‌نی فڕن و نانه‌واخانه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژ كار ناكه‌ن. له وان و ناوچه‌كانی ئه‌و شاره خه‌ڵك له ماركێت و فڕنه‌كان نانیان ده‌ستناكه‌وێت.
له به‌ر نه‌بوونی ئارد و به‌رهه‌مه‌كانی تر له وان خاوه‌نی فڕن و نانه‌واخانه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژ كار ناكه‌ن. له وان و ناوچه‌كانی ئه‌و شاره خه‌ڵك له ماركێت و فڕنه‌كان نانیان ده‌ستناكه‌وێت.
ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په و مه‌هه‌په كه بودجه‌ی توركیای بۆ شه‌ڕ و به هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ته‌رخان كردووه، گه‌لی برسی كردووه. ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژه له وان و ناوچه‌كانی سه‌ر به‌و شاره نان دهستانهكهوێت.
له‌به‌ر گرانبوونی ئار، كرێی كاره‌با و گازی سروشتی، خاوه‌ن فڕن و نانه‌واخانه‌كان له دۆخێكی دژواردان. له وان له ماوه‌ی ٧ مانگی رابردوودا چوار جار نان گران بووه.
خاوه‌ن فڕن و سه‌مونخانه‌كان ده‌یانه‌وێت كه نرخی نان كه ئێستا ٢.٥ لیره‌یه، بكرێت ٤ یان ٥ لیره.
خاوه‌نی سه‌مونخانه‌یه‌ك به ناوی جه‌وده‌ت ده‌میر وتی، "بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل زیانی به‌رنه‌كه‌وێت، ئێمه نان به زه‌ره‌ر ده‌فرۆشین، به‌ڵام چیتر توانا‌مان نه‌ماوه. پاره‌مان نه‌ماوه كه ئارد بكرَن. ئێمه مانگانه ناتوانین كرێ و مووچه‌ی كرێكاره‌كان بده‌ین. ئه‌وانه‌ی لێره كارده‌كه‌ن، بژێوی ماڵی خۆیان له‌سه‌ره. تا كه‌ی ده‌توانین به بێ پاره و مووچه كار به‌و كه‌سانه بكه‌ین؟ ده‌بێت نان گران بكرێت. ئه‌گه‌ر نرخی نان زیاتر نه‌كرێت به‌شێكی زۆر خاوه‌ن نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان فڕنهكانیان داده‌خه‌ن".
ئه‌مین فیدانیش باسی له‌وه‌كرد ئه‌وه چه‌ند رۆژه ناتوانن له فڕن و ماركێته‌كان نانیان ده‌ستبكه‌وێت و به‌و گرانیه‌ش ناتوانن نان بكڕن.
هـ . ب