مەمیان چیرۆکێکی ژیانی و ئافراندن

مەمیان چیرۆکێکی ژیانی و ئافراندنە کە توانی ببێت بە هاوڕێی خەبات و جەوهەری پەکەکەیی بوونی بەدەست خستووە. ئەرکی ڕیچکەگری لەئەستۆ گرت و بەو ئەرکەوە بوو بە شەڕڤانێکی ژیانی.

شەهید مەمیان ئارمانج

هەندێک ساتی ژیان تۆ دوای چیرۆکێک دەکەوی، هەندێک ساتیش کەسانی دیکە بە چیرۆکەکانتەوە دەبنە شوێن پێ هەڵگرت. بێگومان ئەم چیرۆکانە باس دەکرێن و دەناسرێن. چونکە چیرۆک ڕۆحی ئەو سات و کاتەی لە خۆدا هەڵگرتووە. چیرۆک جەختکردنەوەیە لە بوونی مرۆڤ. کاتێک مرۆڤ گوێ لەو چیرۆکە دەگرێت، زۆرجار خۆی لە بازنەی کاتی ناو چیرۆکەکەدا دەبینێتەوە...

هەر وەک چۆن گەردوون و جیهان و هەموو بوونەوەرێک پرۆسەی خوڵقاندیان هەیە، گەلان و مرۆڤەکانیش پرۆسەی خوڵقاند و دروستبوونیان هەیە. بێگومان ئەم پێکهاتنانەش بە گشتی دەرنجامی کۆبوونەوەی چۆنایەتییەکی دیاریکراو ڕوودەدەن. گەر ئەم پرۆسەیە لە کاتی پێکهێنانیدا ڕووبەڕووی میکانیزمێکی گوشار ببێتەوە، ئەوا ڕەنگە دابەشبوون ڕووبات. ئەو قڕکردنەی سەدان ساڵە لە کوردستاندا بەڕێوەدەچێت ڕوونترین نمونەی ئەمەیە. کوردبوون ڕاستیەکەی لەو شێوەیە کە ئافراندنی کۆمەڵایەتیەکەی هەمیشە تێکچووە و بە میکانیزمی سەخت گەمارۆ دراوە. کوردبوون هۆشیاریبوونە لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا. ئەوەیشی ڕێگەی بۆ ئەم هۆشیارییە کردووەتەوە ڕێبەرتی و پەکەکەیە لە کەسێتی ئافراندندا. لەگەڵ ئەمەشدا پەکەکە ڕێنساسی کوردانە. لەگەڵیدا بە پێشەنگایەتی ژن شۆڕشی ڕۆژئاوا هاتەئاراوە. پەکەکە بوو بە تەڤگەرێکی ڕێنساسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەنگاو بە هەنگاویش لە جیهاندا. ئەو بەرخۆدانە خۆبەڕێوەبەرییەی کە لەساڵی ٢٠١٥ەوە لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد، سەرهەڵدانی ئیرادەی ئازاد بوو کە دروستبوون و پێکهێنانیان لە کەسێتی پەکەکە فۆرمەلەبوو. ئارەزووی 'خۆبەڕێوەبەری و شاری خۆت' وەرچەرخا بۆ چالاکی خۆبەڕێوەبەری گەل. گەنجانیش بوون بەوهێزەی لە هەموان زیاتر خاوەنداری ئەم چالاکیە بکەن و تێکۆشانی ڕێکخراوییان کرد. چیاگەر، زەریان، ئیسلام، ڕۆزا و بە دەیان قارەمانی دیکە توانیان بە هەنگاوەکانیانەوە بەرەو ئازادی قەڵمباز لێدەن. حەکیم تەکین یەكێک بوو بە ناسناوی نوێی مەمیانەوە. لەبەر ئەم هۆکارە مەمیان چیرۆکی ئافراندنە. کاتێک مرۆڤ گوێبیستی دەبێت، بە دڵ هەستی پێدەکات.مەمیان بەرسیارێتی ڕێچکەگری لە ئەستۆ گرت و بوو بە شەڕڤانی ژیانی.

بە ڕەنجەکانیەوە ژیان لە ئامێز دەگرێت

لە قەندیلەوە دەست بە ژیانی گەریلایەتی دەکات. گەر مرۆڤی ئەم سەردەمەش نەبێت، مرۆڤی ئەم سروشتەیە. لە هەموو هەنگاوەکانیدا گوێبیستی دەنگەکانی قوڵای مێژووی دێرینی ئاینی بوو. بە تێگەشتنی مرۆڤبوونی ئەم جوگرافیایەوە خۆی دەگەیاند بە لوتکەی چیاکان. بە حەقیقەتی کۆمەڵگەکەی بە دەوروبەرەکەی دەناساند، بۆ ئەوەی ببێت بە هێزی چارەسەری کێشەکان بە ڕەنجەکانیەوە باوەشی بۆ ژیان دەکردەوە. بەم هۆکارە زۆر خۆش دەویسترا و توانیبووی ببێتە هاورێیەکی ڕاستەقینە و هاورێی خەبات. لەبەرئەوە کاتێک لە هەر هاوڕێیەکەی پرسیاری ئەوت بکردایە، ئەوا بە ' ئەو مرۆڤی ڕەنج بوو' وەڵامت وەردەگرت. مەگەر ئەمە ئەو شتە نیە کە پەکەکە دروستی دەکات؟ مەمیان توانیوێتی ببێە هاوڕێی ڕەنج و جەوهەری پەکەکەی بوونی بەدەستهێناوە. خەبات بۆ گەلەکەی و پارتەکەی و هاوڕێکانی وەک ڕەگەزی ژیانێکی ئازاد پێناسە کردووە. بەبێ گلەی و گازندە دەربڕینی و بەبێ دوودڵی و بە دڵێکی پاکەوە بوو خاوەنداری ڕەنجێکی مەزن و سادە.

ئەندامێکی تەواوەتی پەکەکە بوو

هاوڕێیەکی بوێر کە لە هەموو هەنگاوێکی خۆیدا شوێنپێ خۆی جێدەهێشت، لە دڵی هاوڕێ و گەلی باشوورشدا پێگەیەکەی گرنگی گرتبوو. یەکێک لە بریسکانەوەکانی نێو چاوی منداڵانی باشوور خودی مەمیان بوو. هیچ کەسێک نیە لە قەندیلدا مەمیان ناسیبێت و نەیزانبێت کە مەمیان چەندە گەلەکەی خۆش دەوێت، بە وردەکارییەوە لەگەڵ خەڵکیدا کارەکانی دەکر و بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی گەل بە بێ وچان کاری دەکرد. گەریلای چیایی مەمیان کە کەسایەتی کادری لە خۆیدا بونیاتنا و لەو کاتەی پێویستی بکردبایە لە دڵی دووژمندا دەبووە ترسێکی گەورە و بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی کاری دەکرد و کارەکانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ دەکرد. گەل کاتێک شەهیدبوونی مەمیانیان بیست ئازارێکی زۆر لە دڵیان نیشت و بە پرسە دەربڕنیان دڵسۆزی خۆیان بۆ مەمیان دەربڕی. ئەوانەی مەمیانیان دەناسی و شاهیدی خەباتی بوون. منداڵەکانیان بە ناوی ئەوەوە ناوناوە و بەمەش بەڵێنیان داوە کە بۆ هەمیشە بە شێوەیەکی جوان بە یادەوەرییەکانیەوە وابەستە بن. بەڵێ مەمیان چیرۆکێکی وای هەیە. مەمیان هاوڕێیەکی وا بوو کە ژیانی خۆشتر دەکرد، بە ڕەنجەکانیەوە خۆی ئافراند و تەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا هەڵویستی دیاربوو. مەمیان میلیتانێکی پەکەکە.

بەڵێنی دەدا ئازارەکان بگۆڕێت بۆ سەرکەوتن

ئەمجارە ڕێبازی مەمیان دێتە بەردەم ئەکادیمیاکان، لەوێدا دەیزانی سەروەت و سامانی ژیان پەیوەستە بە قووڵایی فەلسەفەی ڕێبەرێتییەوە کە بە هەوڵێکی زۆرەوە بنیات نراوە. لە سەختترین قۆناغی شەڕدا، پێشنیاری مەمیان هەمیشە بەشداریکردن بوو لە شەڕدا. مەمیان  هاوڕێی ڕاستەقینەی شاخەکان لە پێشکەوتووترین پێگەکاندا جێگای خۆی گرتەوە و بە حەزێکی زۆرەوە هەوڵیدا تۆڵەی هاوەڵەکانی بکاتەوە بۆ ئەوەی بە جۆرێک ئەم ئاواتەی دڵی  بەدەست بهێنێت. پەروەردە لە پێش مەمیانەوە بوو. فەلسەفەی ژیانیی سەرەکەی پەکەکە پەیوەندی بە پەروەردەوە هەیە. بەتایبەت لەو گۆڕەپانانەی شەڕی سەختی تیدایە، پەروەردە خۆی وەک پێویستیەکی بنەڕەتی نیشان دەدات. تەنانەت پێش ئەوەی بچێتە هەرێمەکانی شەڕ، کەسێک کە دڵێکی ڕاستەقینەی هەبێت، پەرەوەردەی ئایدیۆلۆژی وەردەگرێت. ئەمە بوارێکی سەختە. پەروەردە ئەو شوێنەیە کە ڕاستەوخۆ لە ڕێبەرێتیەوە پێشوازی دەکرێیت و ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر ڕێبەر و شەهیدان و هەموو بەهاکانی شۆڕشدا ڕەخنەدانی تێدادەگیرێت. مەمیان بەم هۆشمەندیەوە بە هەموو حەقیقەتی خۆیەوە لەبەردەم ڕێبەر و شەهیدەکاندا دەردەکەوێت. بێگومان ئەزموونەکانی ساڵان و ئازارەکانی گەشەکردن و ئەو هەڵانەی ئەنجامدراوە و هەموو دەستکەوتەکان لەو پلاتفۆرمەدا هەڵدەسەنگێندرێن و ڕەخنەیان لێدەگیرێت. بە چەمکی گرنگی ڕێبەرێتی بەرەو پێشەوە دەچێت و بە دڵ و دەروونێکی پاکەوە قۆناغی داهاتووی خەبات دەستپێدەکات. مەمیان ئارامانج بە هەموو ئەم قۆناغانەدا تێدەپەڕێت و دووبارە بەر حەقیقەتی خۆی دەکەوێتەوە. لە کەسایەتی کورد بوونیدا، ئەو لایەنە دەگمەنانەی کە لە لایەن داگیرکەرانەوە دەرکەوتوون، سەرنجی هەست و لاوازییەکانی خۆی دەدات و کەسایەتی خۆی بە یەکگرتوویی ورەی کورد و حەقیقەتی خەبات و گیانی خۆبەختکردن دووبارە دروست دەکاتەوە. بە بەڵێندان و دەربڕینی ئیرادەی خۆی بۆ گۆڕینی قووڵترین ئازارەکانی کوردبوون وگۆڕاندنی بۆ گەورەترین سەرکەوتنەکان، دەچێتە خواکوڕک.

ڕۆڵی پێشەنگایەتی مەمیان ئارمانج

خواکورک جێگەی قارەمانانی وەک ئاسیا کانیرەش، ڕژهات، ئازاد و تۆپرکانە. خواکورک لەم ساڵانەی دوایدا بوو بەشاهیدی چەندین شەڕی سەخت. خواکورک جێگەی قارەمانی وەک دژوار، عەگید و ڕۆستەمەکانە کە هەتا کۆتا گوولە بەرخۆدانیان کرد و دوای ئەوەی زیاتر لە ٨٠ بە گولەی خۆیان و لەناو بارەگایی خۆیاندا بە سزاگەیاند و دوژمنیان بە دەستی خۆیان خنکاند، دواترگەیشتن بە شەهادەت. لە کەسێتی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ئۆپراسیۆنە دڕندایەتییەکانی دوژمن پوچەڵکرانەوە. گەریلاکانی خواکورک، بە پێشەنگایەتی تەکتیکەکانی شەڕی هەپەگە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە چەندین چالاکیدا ترسێکی گەورەیان لە دڵی دوژمندا دروستکرد. یەكێک لەو چالاکیانە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید ئەحمەد ڕوباردا لە شاخی شەهید کاموران و شەهید حەقیدا ئەنجامدرا. بەڵێ لە ڕێکخستن و سەرکەوتنی ئەم چالاکیەدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی مەمیان زۆر گرنگ بوو. مەمیان بە جەختکردنەوەیەکی زۆرەوە و بە جۆشەوە ئامادەی ئەم چالاکیە بوو. بە مۆراڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە ڕۆشتە ناو پێگەی داگیرکەران. بە ڕۆحی فیدایانەی ئاپۆییەوە گورز لە دووژمن دەوەشێنێت. یەک بە یەکی پێگەی داگیرکەران خاپور دەکات. بە ئیسپاتکردنی پێشەنگایەتی تاکتیکی مۆدێرنی شەڕی گەریلایەتی لە سەخترین بارودۆخدا سەرکەوتووی پیشان دەدات. لە ژیان و شەڕکردنیشادا خۆی دەگەیەنێت بەسەرکەوتن و لە دوای خۆیەوە میراتێکی تێکۆشانی مەزن بەجێدەهێڵێت. مەمیان ئەو قارەمانەیە کە ئەرکی دلسۆزی خۆی بە ڕێبەرێتی و شەهیدان بە شێوەیەکی سەکەوتوو بەجێدەگەیەنێت.