رۆژی چوارشەممە ٢ی تشرینی یەکەم، لە نووسینگەی کۆمپانیای چەتر لە شاری سلێمانی، مەراسیمی چلەی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمەکە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆی لە نووسینگەی کۆمپانیای چەتر، ئەو شوێنەی هەردوو شەهید کاریان تێدا دەکرد بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی ٢٣ـی ئابی ئەمساڵ، لە کاتێکدا تیمێکی ڕۆژنامەنووسیی کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی، بەمەبەستی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕوویان لە ناوچەی شارەزوور کردبوو، لە نزیکی شارۆچکەی سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەکەیانی کرد، بە هۆیەوە هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” شەهیدبوون و ڕۆژنامەنووس “ڕێبین بەکر” برینداربوو.