ڕۆناهی: نەورۆز بە پەکەکە گەڕاوەتەوە سەر سروشتی خۆی
ئەلیف ڕۆناهی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کەجەکە وتی: "نەورۆز بە پەکەکە گەڕاوەتەوە بۆ سروشتی خۆی".
ئەلیف ڕۆناهی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کەجەکە وتی: "نەورۆز بە پەکەکە گەڕاوەتەوە بۆ سروشتی خۆی".
ئەلیف ڕۆناهی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) میوانی بەرنامەی تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر بوو و وەڵامی پرسیارەکانی گوڵان بۆتان-ی دایەوە.
چالاکییەکانی گەلی کورد بە حەماسەتێکی زۆرەوە بەردەوامە. ئێمە بە چالاکیەکانی ٨ی ئازار دەستمان پێکرد. ئەمساڵ چۆن بوو؟
چالاکیەکانی ٨ی مارسی ئەمساڵ بەڕاستی بە حەماسەتێکی زۆرەوە تێپەڕی. بە تایبەتی گرنگ بوو، کە کرانە خەڵات و دیاری بۆ ڕێبەرایەتی و بۆ ئازادی پیرۆزکران. لە هەر چوار پارچەی کوردستان ژنان بە ڕەنگ، هەست، هزر و لەهەمووی گرنگتریش بۆ خواستەکانیان ڕژانە گۆڕەپانەکان. ئازادیی ڕێبەرایەتی یەکێک بوو لە داواکارییە سەرەکییەکانیان. باوەڕی خۆیان بۆ بەردەوامی بە تێکۆشان نیشاندا. ئەمە زۆر گرنگ بوو.
لە ساڵی ٢٠٢١ و سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا زۆر شت لە سەرانسەری جیهاندا لە ڕووی چوارچێوە، داواکاری، ناوەڕۆکی خەبات و تێکۆشانی ژنان گۆڕانکارییان بەسەردا هات و بەرەو پێش ڕۆیشتن. لە ڕووی گەڕان، داواکاری و چالاکییەوە هۆشمەندیی ئازادی بە بەهێزی دەخاتە بەرچاو. بەم ٨ ی مارسەوە ئەە پشتڕاستکرایەوە، کە ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی ئازادیی ژن.
تێکۆشانی ژنانی کورد، دروستکردنی سیستم / ڕێکخستنکردنی خۆیان، بەڕێوەبردنی تێکۆشانی بونیاتنان لە هەموو گۆڕەپان و ئاست و بوارەکاندا، دادگاییکردنی سیستەمی باوکسالاریی ٥ هەزار ساڵی، بە هەموو ڕەنگە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە، هۆشمەندی و هۆشیارییەکی گرنگی دروستکردووە. ئەمەش هەنگاو بە هەنگاو کاریگەری لەسەر ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دروست دەکات. زۆر گرنگە ژنان ڕێکخراوێکیان هەبێت و بەپێی پێداویستییەکانی خۆیان ڕێکخراوی خۆیان دامەزراندبێت و بگەنە ئەو ئاستە، کە پارێزگارییان و پارێزراوبوونی خۆیان لەکەس نەوێت.
نەورۆز بە پەکەکەوە بووە خاوەنی چ واتایەک؟ ئایا دەتوانیت باس لەگرنگیی ئەو فیدایانە بکەیت، کە بوونە نەورۆز لە خەبات و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا؟
لەگەڵ پەکەکەدا نەورۆز گەڕایەوە سەر سروشتی خۆی، سەرلەنوێ بووە مانای ژیانەوە. زۆر گرنگە، کە مەزڵوم دۆغان نەک ڕۆژێکی تر، بەڵکو لە رۆژی نەورۆز دا چالاکییەکەى ئەنجامدا. ئەو پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییە، خۆبەدەستەوەدان، نکۆڵیکردن، ناپاکی و خیانەت و بێ ناسنامە کردنی رەتکردەوە. بە گرتنەبەری رێباز، هەڵوێست، بەرخۆدان و ڕۆح و ورەی پەکەکە گیانی خۆیان لە پێناو ژیانێکی شکۆدار و ئازاددا بەخت کرد، بۆیە مەزڵوم دۆغان نەورۆزە، ڕۆحی پەکەکەیە.
ئەوەی درێژەى بەو رێگایە و ئەو ئیرادە و رۆحە دا زەکییە ئالکان بوو. خوێندکارێک، کە کادر نەبوو، هەستی کرد، کە چی بەسەر گەلەکەیدا دێت و لە دڵی خۆیدا هەستی بەوە کردبوو. لەسەر دیوارەکانی قەلای ئامەد جەستەی خۆی کر بە ئاگری نەورۆز. مەشخەڵی ئازادی لەسەر دیوارەکانی قەلای سوری ئامەد بە بڵێسەداری و گەشاوەیی شکاندەوە. ئەو مەشخەڵە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە تا ئیستا بۆ یەک ساتیش نەکوژاوەتەوە و هەمیشە کڵپە دەستنێێت.
ڕەهشان دەمیرەڵ لە ساڵی ١٩٩٢دا لە ئیزمیر / قەڵای کادیفە ئەو میرات و نەریتەی وەرگرت و بوو بە بازنەیەکی نوێ. ئەوەی سەلماند، کە هیچ هێزێک ناتوانێت رێگری لە نەورۆزی ئازاد بکات و ئەگەر پێویست بکات بە جەستەیان پیرۆزی دەکەن. ئەویش کادێر نەبوو، بەڵکو نیشتمانپەروەرێک بوو، کە لە تاراوگە و لە دوورە وڵاتیدا هەڵوێستی فیداییانەى خۆی نیشاندا. کچێکی کورد لە گەورە شارێکی تورکیا پردێکی ئازادی و تێکۆشانی لە نێوان گەلی کورد و کوردستاندا دروستکرد.
لە ساڵی ١٩٩٤دا لە ئەوروپا هەڤاڵان بێریڤان و ڕۆناهی چالاکییان ئەنجامدا. من هەردووکیانم لە نزیکەوە دەناسی. ئێمە پێکەوە لە هەمان گۆڕەپاندا تێکۆشانما بەڕێوەبرد. هەڵوێستی هەردووکیان، ئاستی بڕیاردانیان، گەڕانیان بۆ ئازادی، کە من لە نزیکەوە دەیزانیم و دەیناسم لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو. لە ٢١ی ئازاردا گیانی خۆیان بەختکرد و پەیامی گەڕانەوەی جەستەیی و ڕۆحیان نارد بۆ وڵات، هەم بۆ گەلی کورد لە دیاسپۆرا و هەم بۆ دوژمنان و دەوڵەتانی ئەوروپی. دوای چالاکییەکەیان لە سەرتاسەری ئەوروپا سەدان کەس بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بوون.
هەمان ئەو رێگایە لەلایەن سەما یوجەوە درێژەی پێدرا و دەیوت: "دەمەوێت لە ٨ی ئازارەوە تا ٢١ی ئازار ببم بە پردێک". ئەوە هاوکات سڵاوکردنە لە ئایدیۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان و بڕوابوونە بە ڕێبەرایەتی.
کاتێک مرۆڤ سەرنج دەخەنە سەر شەهیدانی نەورۆز، ڕۆحێکی نوێ، جۆرێک لە بەرخۆدان و شێوازێک لە سەرهەڵدان و راپەڕین و بەرەنگاربوونەوە دەبینێت، کە ئەم ڕۆحە ڕۆحی پەکەکەیە، ڕۆحی ژنانی کوردە، کە لە ئاگری نەورۆزدا خۆیان سەرلەنوێ دروست کردەوە.
نەورۆزی ئەمساڵیش بە نەورۆزی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ پێناسە کرا. پەکەکە چۆن گەیشتە ٥٠هەمین ساڵ؟ چۆن ئەوە بە درێژایی کاتەکان تێپەڕی؟
ڕێپێوانە مێژووییەکە لە ساڵی ١٩٧٣ بە تێکۆشان بۆ دروستکردنی گروپێک لە نەورۆزدا دەستیپێکرد. ٥٠ ساڵە ئەم ڕێپێوانە دەرەنجامی زۆر گرینگی ئافراندووە. ڕێبەرەکەمان ڕێگای نەورۆزی کردەوە. ئێمەی گەیاندە چیاکانی کوردستان و گەیشتینە ئاگری ئازادی. زۆر کەس خاوەندارییان لە شکۆ و هەبوونی خۆیان کرد و خەبات و تێکۆشانی هەمیشەیی دەکەن، ئەو جەنگاوەر و شۆڕشگێڕانەی دروستکرد، کە دەتوانن بۆ ئەم گەلە شەڕ بکەن و تێبکۆشن و زیاتر لە ناسیۆنالیزم و نەتەوەپەرەستی، ئایینەپەرەستی و سێکسیزم و زایەند پەرەستی، هۆشیارییەکی نەتەوەیی دیموکراتیکی پێشکەش کرد.
ئاستی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد و ڕۆڵی ژنانی کورد لە ٥٠هەمین ساڵی گەشەکردن و بەرەوپێشچوون دا چییە؟
کاتێک مرۆڤ سەرنج دەخاتە سەر مێژووی ٥٠ ساڵەی خەباتماندا، دەبینێت ژنان توخم و بناغەى سەرەکیی ناو پەکەکەن. ژنان پێشەنگن لە شۆڕشی هزری و خەبات و تێکۆشانی نەپساوە و نەپچڕاودا. سرووشت، ڕۆح و ئایدۆلۆژیای ژنانە. بێگومان ئەوەی ئەمەی ئافراندووە ڕێبەرایەتیی ئێمەیە. لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە جیاوازی و ناکۆکییە بنەڕەتیەکانی زۆر ڕاستن؛
* بەها مرۆییەکان لە دەستی گروپێکی هەژموونیدایە و سەدان ملیۆن کەس لێی بێبەشن.
* هێزە هەژمونگەراکان سروشت تاڵان دەکەن، سروشت و مرۆڤ لە یەک دادەبڕن.
* دوورخستنەوە و دابڕاندنی ژن و پیاو بەهۆی مێنتاڵیتە و عەقڵییەتی ٥ هەزار ساڵەى نێرسالاری، واتە ململانێی ڕەگەزی.
ئەم سێ جیاوازییە سەرەکییە ناتوانرێت بە ستراتیجیەکی ئاسایی شیبکرێنەوە. ڕێبەرەکەمان ئەم پارادایمە؛ تاکتیک و ستراتیژیی خۆی لەسەر بنەمای ئەمە و پشتبەستووە بەوە خستووەتەڕوو و بەرنامەی ڕێکخستنکراوی خۆی بۆ دەستنیشانکرووە. لە سایەی ئەو دەستێوەردانە مێژووییەدا بزووتنەوەی ژنانی کورد گەیشتووەتە ئەم ئاستە.
ئێمە لە ساڵی ١٩٨٧ دا دەستمان بە ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری خۆمان کرد. سوپای ژنان و دروستکردنی ڕێکخستنی یەکگرتوو، پارتیبوونی ژنان، دامەزراندنی سیستمی کۆنفیدراڵیی دیموکراتیکی ژنان یەک لە دوای یەک ئافرێنران. بۆیە شۆڕشێکی گەورەی ژنان ڕێکخرا، بۆیە ژنانی کورد ئەمڕۆ لە هەموو بوارێکی ژیاندا ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن و ئەوەش کارێکی بچووک نییە. بە دڵنیاییەوە ئێمە بۆ ئەمە قەرزاری ڕێبەرایەتیی خۆمانین، بۆیە دەبێت تێکۆشانی ئازادی بەردەوام بێت و درێژەى پێ بدەین.
ژ.ت