نەپەگە: تێکۆشینی گارێ سەرەتای تێکشکاندنی ڕژیمی فاشیستە

نەپەگە دەربارەی هێرشی داگیرکاری بۆسەرگارێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " چۆن تێکۆشینی ٢٠٠٨لە زاپ بووە دەسپێکی کۆتایی هاتنی وەسایتی سوپا، تێکۆشانی شوباتی ٢٠٢١ لە گارێ دەبێتە سەرەتای کۆتایی هاتنی ڕژیمی فاشیست.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پارستنی گەل- نەپەگە لەسەر هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر گارێ و بەرخۆدانی هێزی گەریلا راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

ڕاگەیاندنی نەپەگە ئاوەهایە:

" هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی پیلانگێڕ لە سەرگارێ بەیانی ١٠ی شوبات دەستیپێکرد، ٤ڕۆژ بەردەوام بوو و ئێوارەی ١٣ی شوبات کۆتایی هات.

ئاشکرایە کە ئەم هێرشە لە لایەن ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە- ئەرگەنەکۆن ئەنجامدرا لە لایەن سیاسی و سەربازیەوە خاوەن ئامانجێکی گەورە بوو. ئێمە بە پێویستی نازانین کە ئامانجی سیاسی ئەو هێرشە بە شێوازێکی بەرفراوان شرۆڤەی بکەین. بەلام ئەم هێرشە لە ڕووی سەربازی ، چوارچێوە و ناوەڕۆکی نوێ بوونی خۆی هەیە.

' هێرشی داگیرکاری بۆ لەناوبردنە'

ڕژیمی فاشیست کە تەنگاوبوو، بە  تکنۆلۆژی هەرە پیشکەوتووی سەربازی  ویستی بە رێگەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ئەنجامی سیاسی مسۆگەربکات، هەربۆیە ئەو مەترسیەی دابەرخۆی و ئەم هێرشەی ئەنجامدا. هەرێمی گارێ بۆ ماوەی ٤ڕۆژ بە چڕی بۆردومانکرا. سوپای تورک هەم بە بڵاوە کردنی هێز لە ناوچەکە ویستی بە شێوازێکی هەمیشەیی جێگیر ببێت، هەمیش ویستی دیلەکانی دەستی ئێمە وەربگرێتەوە. ئاشکرایە کە باش زانیبوویان کە ناتوانن بە ئاسانی بەدەستیان بخەن، بەڵام سەرەڕای ئەو ئاگاییە ئەو ئۆپەراسیۆنەیان دەستپێکرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ ڕزگارکردنی ئەسیرەکان نەبوو، بە دڵنیاییەوە بۆ لەناوبردنیان بوو. ئاشکرایە کە ئەگەر لە هەنگاوی یەکەمدا بیانتوانیبا لە شوێنی دیاری کراودا جێگیر بوایان، ئەوا لە بازنەیەکی ئیستراتژیکی گارێ جێگر دەبوون و بەو شیوەیە لەوێ بۆ هەمیشە جێگیردەبوون. ئەردۆگان و باخچەلی ، بۆ ئەوەی تەمەنی ڕژیمەکەیان درێژبکەنەوە بەردەوام دەیانهەویت خۆیان سەرکەوتوو نیشان بدەن، بەو شیوەیە چیرۆکی خۆیان بۆسەرکەوتن وەک ڕاستی نیشان بدەن دەست دەدەنە ئۆپەراسیۆنێکی ئاوەها و هێرش ئەنجام دەدەن. هەربۆیە ئەم هێرشەیان بۆ خۆیان لە ئاستێکی بەرزی ئیستراتژیکی گرینگ دەدیت، پلانێکی هەرە تۆکمەیان دانا، ئەنجامیاندا و وەک هێرشێکی تایبەت رێکیانخست. ئەم هێرشە بە هاوئاهەنگی و ئاگایی هێزەهەرێمییەکان و تا رادەیەکی بە پشتگیری ئەوان پلانی بۆداڕێژرا.بەو شێوەیە ویستیان بە دڵنیاییەوە ئەنجام مسۆگەر بکەن.

'گورزێکی کووشەندە لە دوژمن درا'

لە دژی ئەو پلانەی خاینان و دوژمنان کە بە مانگ ئامادەکاریان بۆکردبوو، هێزەکانی گەریلا بە فەرماندەیی فەرماندەی قارەمان شۆرش بە تووندی وڵامی دوژمنیان دایەوە و هەر لە هەنگاوی یەکەمەوە گورزی کوشەندەیان لە دوژمن وەشاند. دەوڵەتی تورک هاوکات لە گەل هاوکاری دەیان هەلیکۆپتەر و زیاتر لە ٤٠ فڕۆکەی جەنگی تەواوی هەرێمەکەیان بۆردومانکرد و بەو شێوەیە ویستیان بگەنە ئامانجەکانیان. ئەو هەموو هێرشەی دەوڵەتی تورک، لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بە ڕۆحێکی فیدایی ئاپۆیی، بە خوڵقاندنی تاکتیکی نوێی گەریلایی و بەڕێگە و ڕێبازی جیاوازەوە پووچەڵکرایەوە.

'بۆ پاراستنی دیلەکان ٦هەڤاڵی ئێمە شەهید بوون'

هێزە داگیرکەرە فاشیستەکان کەمپی دیلەکان لە گوندی سیانێ-یان گەمارۆدا. لەلایەک پێش لە هێزی داگیرکەر گیرا کە لە هەرێمەکە بڵاو نەبنەوە، لە لایەکی ترەوە ئەو هێزانەی کە کەمپەکەیان گەمارۆدابوو خۆیان گەمارۆدران و بەم شێوەیە رێگەیان لێگیرا کە خۆیان دەربازبکەن و جێگیر ببن. سوپای تورک تەنیا بە هێرشی ئاسمانی چڕتوانی هێزەکانی خۆی بپارێزێت. سوپای تورک سەرەتا لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ناوچەکە و کەپمەکەی بۆردومانکرد، دواترهەولی دا لە رێگەی زەوییەوە پیشڕەویی بکات و بگاتە کەمپەکە. هەر بۆیە شەڕی فیزیکی لە کەمپەکە روویدا. کەس ناتوانیت ئیدعای ئەوەبکات لەو کەشەی شەڕدا کە بە ڕۆژان و بە چرکە بەردەوام بوو دیلەکان بپارێزرێن. بۆ پاراستنی دیلەکان ٦ هەڤاڵی ئێمە  شەڕیان کرد و شەهید بوون لە ئەنجامدا ١٢ دیلی هێزی ئاسایشی تورک  و گیراوێک لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستدا.

'سوپای تورک گولەی بەردایە سەری ئەو مرۆڤانەی کە گیانیان لەدەست دابوو'

بە تایبەتی لە رۆژی چوارەمدا دوای ئەوەی کە دوو کەس کەوتنە دەستی دوژمن، کە هێشتا لای ئێمە ڕوون نییە چۆن بووە، سوپای تورک بە شێوازێکی دڕندانە هێرشی کردە سەر کەمپەکە، بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی ویستی ئەنجام بگرێت. لەوێدا هەلوێستێکی ترسنۆکانەی نیشاندا لە جێگەی ئەوەی بە هێزی خۆی شەڕبکات کەڵکی لە تکنیک و بۆمبی گاز گرد و ویستی ئەنجام بگرێت. ئاشکرایە، دوای ئەوەی کە ئەو ڕێژەیە لە گازی بەکارهێنا، فیشەکی بەردایە سەر ئەو مرۆڤانەی کە کوژرابوون و ئەوانی خنکاند. سوپای تورک کە لە مەیدانی شەڕدا شکەستی خوارد و نەیتوانی بکەوێتە ناو کەمپەکە، تەنیا بە ئاگایی لە هەندی گیراو، بە ڕێبازێکی قڕێژ بکەوێتە ناو کەمپەکە.  

' تێکشکاندنیان لە گارێ سەرەتای لەناوچوونیانە'

ئەو سیستەمە دڕندەیە کە هیچ بۆنێکی لە مرۆڤایەتی نەبردووە، بۆ ئەوەی کە ڕاستی خۆی بشارێتەوە و هەیبەتی خۆی ڕزگار بکات مرۆڤەکانی خۆشیان بە ئاسانی دەکوژن. ئەو سیستەمە ناچار دەکرێت لە بەردەم مێژوودا دادگایی بکرێت. ئەو زهنیەتە کە بۆ دەسەڵاتداری خۆی، مندالانی ئەم گەلە دەکوژێت، چی دەکات با بیکات هیچکات ناتوانێت لەم هەلدێرە کە تێ کەوتووە ڕزگاری ببێت. لە بەر ئەوەی ئەم هێرشە دڕندانە سەربازیەی  ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە کە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتداری خۆیان لە گارێ دەستیانپێکرد تێکشکا. بۆ ڕژیمی فاشیست کە بەردەوام هەوڵ دەدات خۆی سەرکەوتوو نیشان بدات و کۆمەلگە چەواشە بکات، تێکشکاندنیان نیشانەی ئەوەیە  ڕووخانی دەسەڵاتەکەیان نزیکە. ئاشکرایە کە ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە لە شەڕی ٤ڕۆژەی گارێ دا بە هیچ شێوازێک نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان و شکەستێکی گەورەیان خوارد و گەریلاکانی ئازادی لووتیانی دابەعەرزدا . چۆن تێکۆشانی شوباتی ٢٠٠٨ لە زاپ بووە دەستپێکی کۆتایی هێنانی وەسایەتی سوپا، تێکۆشانی شوبای ٢٠٢١ی گارێ دەبێتە سەرەتای تێکشکاندنی دەسەڵاتی فاشیست.

'کوژرانی ٣٧ سەرباز و پلەداری دوژمن پشتڕاستکرایەوە'

لەم شەڕە ٤رۆژەدا ٣٧ کوژراوی سوپای تورکیای داگیرکەر لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە پشتڕاستکراوەتەوە. هەروەها بە دەیان برینداریان هەیە. بەڵام هەندی لە هێزەکانی ئێمە پیش ئەوەی ڕاپۆرتی شەڕ بگەێننە دەستی ئێمە شەهید بوون، ئەو ژمارە ژمارەی تەواوی کوژراوانی دوژمن نییە. کوژراوی دوژمن زۆر زیاترە بەڵام ئەو کوژراوانەی کە هیزەکانمان پشتراستیان کردووەتەوە بڵاو دەکەینەوە. هەروەها گەریلاکانی ئێمە ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی-یان کردە ئامانج، گورزیان بەرکەوت بەڵام پیش ئەوەی کە بکەونە خوارەوە لەهەرێمەکە دوور کەوتنەوە.

' ١٥ هەڤاڵی ئێمە بە قارەمانی بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون'

لەم شەرەدا ٦ هەڤالی ئێمە لە ژێردەستی فەرماندە شۆرشدا  کە کەمپی دیلەکانیان دەپاراست، دوای بەرخۆدانییەکی قارەمانانە شەهید بوون. ٥ هەڤالی تریشمان لە کاتی جیاواز لە هێرشی دوژمندا شەهید بوون. لە دەرەوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە کاتێک دوژمن پاشەکشێی دەکرد و هەڵدەهات، ٣هەڤالی ئێمە و هەڤالێکی ترمان لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەدا شەهید بوون. لەم شەڕە ٤ ڕۆژەدا بە گشتی ١٥ هەڤالی ئێمە بەقارەمانی شەهید بوون و ٢کەسیش کەوتنە دەستی دوژمن. ناسنامەی هەڤالانی شەهید لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکرێنەوە.

'پۆلیس، سەرباز و ئەندامی میتی دیلکراو'

لەوشەڕەدا پۆلیس، سەرباز و ئەندامی میتی دەوڵەتی تورک کە دیل بوون کوژران،عادل کاباکل، ئایدین کۆسە، حسێن ساری، مەولوود قەهوەچی، محەمەد سالەح کەنج، مووسلم ئاڵتینتاش، سەدات سوورگون، سەداد یابلاک، سەمیح ئوزبەی، سلێمان سونگوور، ئۆمید بجر و ڤەداد کایابوون. یەکیک لە هاوولاتیانی خەڵکی دهۆک کەسیک بەناوی جووتیار موحسن کە ماوەیەکی کورت بوو گیرابوو لەو هێرشەدا کوژرا.

لەو هێرشەی ڕژیمەکەی ئاکەپە و مەهەپەدا ئێمە سەرخۆشی لە بنەماڵەی دیل و گیراوەکان دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە. دەبیت هەموو گەلی ئێمە و گەلی تورکیا بزانن، کە ئێمە ماوەی ٦سالان ئەو کەسانەمان پاراست و هەتا کۆتایی هەوڵماندا کە بیانپارێزین. چارەنووسی ئەوان لە ئیرادەی ئێمەدا نەبوو، ئێمە بەرپرسیاری ئەو شتە نین. ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسیاری ئەوهێرشەن. بەڵام بەدڵنیاییەوە مێژوو ئەوان دادگایی دەکات.

' بەرخۆدانێکی مەزن و مێژوویی'

وەکۆ ئەنجامی بەرخۆدانی گارێ، لە هەمبەر تێکۆشانی سەردەم، شۆڕشگێڕانی سەر ڕێبازی ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی بەرخۆدانێکی مێژوویی و مەزنیان خوڵقاند. لە سەرکەسایەتی فەرماندە هەڤال شۆرش کە فەرماندەیی ئەم بەرخۆدانیە مێژووییەی دەکرد ، هەموو شەهیدان قارەمانی خۆمان یاد دەکەینەوە. سەرخۆشی لە بنەماڵەی هێژای  ئەو هەڤاڵە فیداییانە، لە گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و گەلی کورد دەکەین. ئەم بەرخۆدانە مەزنە بەرهەمی خوێنی شەهیدانی قارەمانە. ئێمە قەرزداری ئەوانین. ئەو قارەمانانە بە بەرخۆدانی خۆیان بە ئاوایەکی ئاشکرا نیشانیاندا  کە شێوازی سەرکەوتن دەبێت چۆن بێت. ئەو هەڤاڵە قارەمانانە وەک مەشغەڵێکی سەرکەوتن لە نێو تێکۆشانی ئێمەدا ژیان دەکەن."

ک-ش