نوودا: دەوڵەتی تورک تێکشکاوە بۆیە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت

هێڤی نوودا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند، گەریکا سەردەکەوێت، دەوڵەتی تورک تێکشکاوە، بۆیەش چەکی کیمایی بەکاردەهێنێت و وتی، " پێویستە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئاسایی نەبینرێت."

هێڤی نوودا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا کرد.

هێڤی نوودا رایگەیاند کە پرسی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بابەتێکی زۆر جددیە و وتی، " نە تەنها گەریلا پەیوەندی بە هەموو کوردەوە هەیە. ئەگەر رێگری لێنەکرێت، لەدژی گەلانی هەرێمەکە و مرۆڤایەتیش بەکاری دەهێنێت و ئەنجامێکی زۆر قورسی دەبێت.

بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە یاسای جەنگی نێودەوڵەتیدا وەک تاوان پێناسە کراوە و قەدەغە کراوە. ئەمریکا بەم بیانووە عێراقی داگیر کرد و سەدامی دادگایی کرد. هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵوێستی دژ به‌ رژێمی ئه‌سه‌د له‌ سووریا، ئه‌و تۆمه‌ته‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به‌ نه‌یارانی رژێم. بە گومانی ئەوەی کە ئێران هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەدات، گەمارۆی لەسەر دەسەپێندرێت. نموونە زۆرن کە لە سەدەی بیستەم روویانداوە. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت جەختی لەسەر بکەینەوە ئەوەیە کە چەکی کیمیایی و ئەتۆمی چەکی سەرەکی دەسەڵاتی هەژموونی ئەم سەردەمەیە. مەبەست لێی بەکارهێنانی ئەم چەکانە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و ترساندن و بێکاریگەرکردنی هێزە جێگرەوەکانە.

بە دڵنیاییەوە لەم بابەتەدا ستانداردی سزای یاسای نێودەوڵەتی بەپێی بەرژەوەندییەکانی ئیمپریالیزم پێناسە دەکرێت. لە بنەڕەتدا زلهێزە هەژموونییە نێودەوڵەتییەکان دژی چەکی ئەتۆمی و کیمیایی نین، بۆ ئەوان گرنگ ئەوەیە کێ خاوەنی ئەم چەکە، چ خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان دەکات. بۆیە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا، بە تەواوی تاوانێکی جەنگە، دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و مرۆییە

بەکارهێنانی ئەم چەکانە لە هەمان کاتدا ئەوە دەردەخات کە سوپای تورک لە ڕووی تاکتیکییەوە ماندوو بووە، ناتوانێت بە تەکنیکی جەنگی ئێستای شەڕی گەریلا بکات. بەڵام جەوهەری پرسیارەکە ئەوەیە کە فاشیزمی تورک دەیەوێت چەکی کیمیایی و تاکتیکی ئەتۆمی بۆ تەواوکردنی سیاسەتی قڕکردنی کورد بەکاربهێنێت و هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەمە پشتگوێ دەخەن و بەم شێوەیە پشتیوانی لێدەکەن.

'بەرخۆدانی گەریلا بانگەوازێکە بۆ مرۆڤایەتی'

هێڤی نوودا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکان و هێزە ناوخۆییەکان و گەلانی چەوساوە بزانن کە چەکی کیمیایی و تاکتیکی ئەتۆمی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی گەریلاکان تەنیا لە ئەمڕۆدا نامێنێتەوە و تەنیا لە چیاکانی کوردستان نابێت.

 

"گەریلا بە ئیرادەیەکی گەورە و قوربانیدان و شارەزایی تاکتیکی-تەکنیکی بە شێوەیەکی ناوازە بەرەنگاری دەبێتەوە. ئەمە بۆ پڕوپاگەندە نییە. دیارە؛ چەکی کیمیایی دەتوانێت بێئیرادەی خۆت لەناوتببات. بۆیە بەرخۆدان گەریلا لەم ساتەدا و لەدژی ئەو چەکە بەرخۆدانێکی ئاسایی نییە.

گەریلا بە هەستێکی گەورەی ئازادی و مرۆڤایەتییەوە شەڕ دەکات. فاشیزمی تورک ناتوانێت بەرانبەر بوەستێتەوە؛ دەوڵەت وادەزانێت کارامەییەکە ئەوەیە کە بەبێ شەڕ بەدوای سەرکەوتندا بگەڕێیت. جەنگ پێناسەیەکی هەیە. هێرشی فاشیزمی تورک دوورە لە پێناسەی شەڕ و ئەم پێناسەیە دەکاتە دۆخێکی بێ یاسا و بێ تەرازوو و بێسنوور. لەوەش خراپتر ئاساییی دەکاتەوە، شەرعییەتی پێدەبەخشێت. ئەم دۆخە مەترسییەکی زۆر گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی هەیە. گەریلاکانمان بە ئیرادەیەکی نائاسایی بەها مرۆییەکان دەپارێزن لە دژی فاشیزمی ئەم سەردەمە؛ پاراستنی بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری، خۆشەویستی، هاوڕێیەتی، نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی بۆ سروشت. ئەم خەباتە گەریلایە بانگەوازێکە بۆ هەموو لایەک بۆ بەرزکردنەوەی خەبات و بەها ئینسانییەکان. پێویستە هەموو کەسانی خاوەن ویژدان ئەم بانگەوازە ببیستن و بەشداری بکەن و ببنە هێزی کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و کیمیایی تاکتیکی”.

'بە تەئکیدی پێویستە ریگری لێبکرێت'

هێڤی نوودا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووبەڕووی فاشیزمی تورک نەبینەوە و ڕێگری لێ نەکرێت، ئەوا دەتوانێت بە ئاسانی هێرش بکاتە سەر عەرەب، سوریانی، ئەرمەن، چەرکەسی، لاز و گەلانی دیکە بۆ ئامانجە هەژموونییە ناوچەییەکانی؛ دژی چینی خوارەوە و مەزهەب و ژن و هەموو جیاوازییەک بەکاری دەهێنێت.

هێڤی نوودا لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەگەر ئەمڕۆ لە شاخەکان بەکاربهێنرێت، سبەی لە شارەکان بەکاردەهێنرێت. لە هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ داعشدا بینیمان کە دەوڵەتی تورک تا چەند بەدوای ئامانجە هەژموونییەکانیدا دەگەڕێت. دڕندەیی ئەنجامدەدات. لەم دواییانەدا هەموومان بینیمان، ئەگەر دەوڵەتی تورک نەبوایە، داعش ئەوەندە بەهێز نەدەبوو، کاریگەریی لەسەر ناوچەکە نەدەکرد، بۆیە دەبێ ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت، نابێت قبوڵ بکرێت و رێگەی پێبدرێت. پێویستە هەڵوێست نیشان بدرێت.

لەم بابەتەدا دەتوانرێت دەستپێشخەرییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دابنرێت و چالاکیەکان لەلایەن کەسانێکەوە بەڕێوەببرێن کە هەستی بەرپرسیارێتییان هەیە، نیشتمانپەروەر و دۆست و شۆڕشگێڕ-دیموکراتەکان دەتوانن ڕۆڵ بگێڕن. سەرەتا پێویستە OPCW فشار بخاتە سەر ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی هەنگاو بنێن. بۆیە چالاکی خزمێکی گەریلا لەبەردەم OPCW هەڵوێستێکی زۆر مانادارە. من پێشوازی لەم کارە دەکەم و داوا لە گەلەکەمان دەکەم لە ئەوروپا پشتگیری لە چالاکیەکە بکەن و فراوان و بەهێزی بکەن."

'نابێت بە ئاسایی سەیری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت'

هێڤی نوودا وتی: پێویستە هەمووان بزانن کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئاسایی نییە، پاساوهێنانەوە بۆ ئەم تاوانە بەو مانایەیە کە داهاتوو دەخرێتە ژێر دەسەڵاتە هەژمونییە فاشیستەکانەوە، ئەگەر ڕێگری لەم دەسەڵاتە نەکرێت کە بێ کۆنترۆڵ بمێنێتەوە، داهاتووی کەس گەرەنتی ناکرێت. ئەگەر ڕێگری لێ نەکرێت و ئاسایی نەکرێتەوە، مەترسییەکی گەورە لەسەر ئایندەی منداڵ و ژن و پیاو و کۆمەڵگا و سروشتمان دروست دەبێت، بۆیە تەنیا پرسی خاوەنداریکردن لە گەریلا نییە، بەڵکو خاوەنداریکردن لە گەریلا و داهاتوو و ژیانی کۆمەڵایەتی و سروشتە.

هێڤی نوودا  ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە داوای لە مرۆڤایەتی بە تایبەت ژنان کرد کە لەبەرانبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بوەستنەوە.

'دەوڵەت تێکشکاوە بۆیە هەوڵ دەدات راستیەکان پێچەوانە بکاتەوە'

هێجی نوودا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، " ٥٦مین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هێنری کیسینجەر کە ئەنجامی جەنگی ڤێتنام بینی، وتی: 'گەریلا تاوەکو شکست نەهێنێت، هەر لە سەرکەوتندایە. هێزە هەژمونگەرەکانیش تاوەکو سەرنەکەون، هەر لە شکستدان. بەم شێوەیە حەقیقەتی نەدۆڕاوی گەریلا خرایە ڕوو. ئەمڕۆ لە کوردستان گەریلاکانی ئاپۆیی لە ٣٨مین ساڵی تێکۆشاندا بە چەکی قورس بەرامبەر هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن، شکست ناهێنن و سەرکەوتنی خۆیان نیشان دەدەن. هێزەکانی سوپای دەوڵەتیش بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی و کیمیایی تاکتیکی، هەوڵی شاردنەوەی شکستی ٣٨ ساڵەی خۆیان دەدەن. پێویستە شکستنەهێنانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە ٣٨مین ساڵی بەرخۆداندا، لەگەڵ ڕاپەڕینی شەرەفمەندانەی گەلەکەمان تێکەڵ بکرێت و سەرکەوتن پێش بکەوێت. ئەمڕۆ لە هەموو شتێک زیاتر، پەیوەندی بەم تاکتیک و بەرخۆدانە هەیە."

ف.ق