سەما یوجە كەسایەتی جەسور، خۆشەویست و بەكاریگەری هەبوو. ئەو لەساڵی ١٩٩١ لەزانكۆ پەكەكەی ناسی و دوای بەئەندامبوونی لەنێو گەنجانی وڵاتپارێز، رووی لەچیاكانی كوردستان كرد. سەما یوجە لەساڵی ١٩٩٢ لەپاش ئەوەی لەلایەن سیخۆرێكەوە زانیاری لەسەری درابووە دەوڵەتی تورك لەدەروبەری هەرێمی سەرحەد دەستگیر و رەوانەی زیندانی دەكەن.
ئەمڕۆ هاوكاتە لەگەڵ ٢٤ ساڵیادی شەهید بوونی سەما یوجە، قارەمان و تێكۆشەرێكی كوردستان كە لە ١٧ی حۆزەیرانی ساڵی ١٩٩٨ لەوێدا دەسەڵاتی زیندانی رووبەرووی هەڵوەشاندنەوە كرد و هاواری ئازادی هاوڕێبازانی بەگوێ داگیركەراندا دا. پارتی ئازادی ژنانی كوردستان"پاژك" لەراگەیەندراوێكدا سەما یوجەی بەبیرهێنایەوە.
سەما یوجە لەساڵی ١٩٧١ لەگۆندێكی سەر بەشاری ئاگری لەدایكبوو و دوای تەواوكردنی خوێندنی سەرەتایی چووە زانكۆی ئەنكەرە.
سەما كەسایەتی جەسور، خۆشەویست و بەكاریگەری هەبوو. ئەو لەساڵی ١٩٩١ لەزانكۆدا پەكەكەی ناسی و دوابەدوای ئەندامبوونی لەنێو گەنجانی وڵاتپارێز روو لەچیا سەركەشەكانی كوردستان كرد. پاش بینینی رێبەر ئۆجالان، سەما هەوڵدەدات رۆحی نێوخۆی بدۆزێتەوە و راستینەی ژن كامەیە و ژنی كورد لەشۆڕشی ئازادی كوردستاندا دەتوانێت چە ئەركێك لەئەستۆ بگرێت.
سەما لەمانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ پۆلێك لەهاوڕێبازانی دەربازی هەرێمی سەرحەد لەباكوری كوردستان دەبن، بەڵام بەهۆی سێخۆری نۆكەرانی سەربەدەوڵەتەوە دەستگیر و رەوانەی زیندانی دەكەن.
سەما لەدادگا پاراستنی لەرەوابوونی تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلەكەی كرد و رایگەیاند؛ كوردەكان مافیانە بۆ ئازادی نەتەوەیی خۆیان تێكۆشان بكەن. دادگای توركیا سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. سەما یوجە سەرەتا رەوانەی زیندانی نوشەهیر و دواتر بۆ زیندانی چاناكالا گۆازرایەوە و دەیزانی بەهۆی سرۆشتی ئەو دۆژمنەوە، هەلومەرجێكی قورس چاوەڕوانی دەكات.
سەما یوجە زیندانی دەكرێت، بەڵام لەراستینەی ئەو كوردانە بیردەكاتەوە كە لەراستی كۆمەڵایەتی خۆیان دووركەوتوونەتەوە و بیر لەوە دەكاتەوە كە بەئاگرتێبەردانی هەموو ئەو پاشڤەڕۆیانەی"دەسەڵاتی زیندان و زیندانبانان بشكێنێت". سەما یوجە لە رۆژی ٢١ ئاداری ساڵی ١٩٩٨ لەزیندان بەبەتاڵكردنەوەی جامی عەترەكەی"بۆنەكەی"، بەسەرو سیمایدا، ئاگر لەجەستەی بەردەدات.
سەما یوجە دوای سێ مانگ مانەوە لەنەخۆشخانە، لەدواییدا لە ١٧ی حۆزەیرانی هەمان ساڵ و بەهیوای گەیشتن بەهاوڕێبازانی"مەزلووم" و "زیلان"، دەچێتە ریزی كاروانی شەهیدانەوە.
سەما پێش ئەم رووداوە لەنامەیەكدا بۆ رێبەر ئۆجالان و بەئاماژەدان بەهێزی ژنان دەنووسێت كە دەیەوێت لەهەبوونی پردێكی ئاگرین لەنێوان رۆژانی هەشتی ئادار رۆژی جیهانی ژنان و بیست و یەكی ئادار نۆرۆزی كوردی بۆنیاد بنێت و رێگای"مەزلووم دۆغان" و "زەكیە ئاڵكان" و شەهیدانی تر بەردەوام بكات.
رێبەری گەلی كورد لەیادكردنەوەی شەهید سەما یوجەدا سەرەڕای بەكاریگەر بوونی تێكۆشانی شەهید سەما لەقۆناخی زینداندا، كردەوەكەی نموونەیەكی بێ وێنەی قارەمانیەتی بەناو دەكات و لەو باوەڕەدایە كە سەما سەرەڕای باوەڕ بەوەی كە"ئایدئۆلۆژی رزگاری ژن، مانیفستۆی ژیانی ئازادە"، هیچ كاتێك دەستی لەویستە ئازادیخوازانەیەكانی پاشەكشێ نەكردوە.
پارتی ئازادی ژنانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بەبۆنەی ٢٤هەمین ساڵرۆژی شەهید بوونی سەما یوجە رایگەیاندوە؛ بەرخۆدانی ئاگرینی سەماكان بۆ تێكۆشەرانی ئازادی ژن شێوەیەك لەژیان، چاندی بەرخۆدان و سۆز و بەڵێنی ئازادیە".
پاژك بەئاماژەدان بەوەی كە شەهید سەما یوجە، دوا دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئاگر تێپەڕدانی جەستەی و ٢٤ ساڵ پێش ئێستا لەوەها رۆژێكدا شەهید بوو. پاژك بەم بۆنەوە شەهید سەما بەبیردێنێتەوە و دەڵێت:"سەما ژنێكی ژنێكی شۆڕشگێڕ و سەرهەڵدێر بوو كە هیچ كاتێك لەبەرامبەر بە زۆڵم و ستەوە سەری نەتواندەوە و لەكردەوەیەكی فیدایانەدا دیوارەكانی زۆڵم و ستەمی زیندانی فاشیستی هەڵوەشاندەوە.
پاژك ئەو رۆڵەی كە سەما یوجە لەقۆناخی تێكۆشان بەرێوەی بردوە بەقۆناخێكی مێژوویی بەناوكردوە و دەڵێت:"ئەو رێبوارێكی رێگای حەقیقەت و راستی و رۆشنبیر و رووناكەرەوەیەكی باوەڕمەندان بووە بە پەرەنسیپەكانی ئازادیەوە كە بەدنیای سۆز و هزری خۆی واتای بەخشیوە".
ف.ق