پەکەکە: دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هاوڕێمان یاسین بوڵوتی شەهید کرد

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە رایگەیاند، "هاوڕێمان یاسین بوڵوت (شوکرو سەرحەد) لە بەردەم ماڵەکەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کرا. ئێمە بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە یاسین بوڵوت دەکەین."

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە لەژێر ناوی "راگەیەنراوێکی بەپەلە بۆ ڕای گشتی" لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ڕێکخستنی کۆنترای دەوڵەتی تورک فاشیستی (میت) و کۆنتراکانی نۆکەری سەر بە میت، ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرانی باکوری کوردستان و هەڤاڵانمان. هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکرو سەرحەت) بەرەبەیانی ئەمڕۆ (17.09.2021) لە بەردەم ماڵەکەی لە شاری سلێمانی ، بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا. هاوڕێمان یاسین بولوت بەیانی ئەمڕۆ ماڵەکەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە. لەم کاتەدا کۆنترایەکی تورک لە پشتەوە لێی نزیک بوویەوە، تەقەی لێکرد و شەهید بوو. ئەم کوشتارە دڕندانەیە نەک هەر هێرشکردنە سەر ئێمە، بەڵکو هێرشکردنە بۆ سەر هەموو خەڵکی باشوور و سەقامگیریی سلێمانی.

'پلانی بۆداڕێژرابوو'

ڕۆژێک بەر لە ئەم کوشتارە دڕندانەیە. هەمان هێز لە شوێنی کارەکەی هێرشیان کردە سەر نیشتمانپەروەری کورد فەرهات بارش کۆندو کە پەنابەرێکی سیاسی باکوورە. ئەم دوو ڕووداوە بە دوای یەک نیشانی دەدات کە ئەردۆغانی فاشیست و میتی تورک بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو دەستیان بە زنجیرەیەک کوشتار و کۆمەڵکوژی سیاسی کردووە. میتی تورک زۆر بە ئاسانی و ئازادانە تیرۆری دەوڵەت ئەنجام دەدات. بۆیە پێش هەموو شتێک پێویستە حکومەتی باشوور و بەرپرسانی هەرێمی سلێمانی دەستبەجێ راگەیەنراوی بەپەلە بڵاوبکەنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر. ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی گەلەکەمانە لە سلێمانی، دژی سەقامگیری و ئاسایشی ئەم شارەیە. ئەگەر دەوڵەتی تورکی فاشیست بتوانێت لە هەر پارچەیەکی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، ئەوە پێویستە ئێمەی کورد هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت و دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرینە بەر. ئەگەر هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو کوشتارانە نەبێت، ئەوا بکوژەکان دەستبەجێ دەستگیر ناکرێن و تەشهیر بابن و بکوژەکان لەوەوە هێزی زیاتر وەردەگرن.

بانگەوازی بۆ خەڵک و حزبەکان

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵمان دەکەین کە ٤٠ ساڵە بۆ گەلی کورد خەبات دەکات و وڵامی دوژمن دەدەینەوە. هەڤاڵمان کە لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدایە، ساڵانێکە بە ڕۆح و گیان کاری بۆ تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان کردووە و بەو جۆرە بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە کاری کردووە. هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکرو سەرحەت) کە تەمەنیشی هەبوو و لەگەڵ ئەوەی کە نەخۆش بوو، رەنجێکی گەورەی داوە، بەم دواییانە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە چووەتە سلێمانی و لەوێ دەیویست چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیای فاشیست کە فەرمانی کوشتنی هەموو کوردێکی داوە، لە ناوەڕاستی شەقامدا هێرش دەکاتە سەری و شەهیدی دەکات. دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە هەڤاڵ یاسین بوڵەت بکات کە شایەنی تێکۆشانەکەی بێت. پێش هەموو شتێک گەلی نیشتمانپەروەری ئێمە لە باشوور، داوا لە هەموو حزب و هاوڵاتیان دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و خاوەنداری لە شەهید یاسین بولوت بکەن و هەڵوێستیان هەبێت. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی دەست لەم رووداوە هەڵناگرین و خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵمان دەکەین.

ف.ق